ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به كرێی كار‌و هێزی كڕین بۆ هه‌ردوو ساڵی (2022 - 2023) رایگه‌یاند: قه‌یرانی هه‌ڵاوسان شانبه‌شانی داكشانی گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی، كه به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به جه‌نگی ئۆكۆانیاو قه‌یرانی سووته‌مه‌نییه‌وه هه‌یه وای كردووه دابه‌زینێكی توند له كرێی مانگانه‌ی كاردا له زۆر وڵاتی جیهان بێته ئاراوه.
راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه دابه‌زینی كرێی كار كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هێزی كڕین لای چینی ناوه‌ندو كاریگه‌ریی مه‌ترسیداریشی ده‌بێت له‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، كه داهاتی مانگانه‌یان سنوورداره.
ئاشتی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
هه‌ر ئه‌و راپۆرته ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می 2022 دا كرێی كار له‌سه‌ر ئاستی جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی %0,9ی به‌های راسته‌قینه‌ی له‌ده‌ست داوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا روو بدات.
گێلبرێت هۆنگبۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان بوونه‌ته‌وه، بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی كار و ده‌یان ملیۆن كرێكاری رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگێكی قورس كردۆته‌وه، وا بڕوات جاوازی داهات زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر پارێزگاری له هێزی كڕین نه‌كرێت لای ئه‌وانه‌ی كه كه‌مترین كرێی كاریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهانداو ئامانجی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
پێویسته په‌له بكرێت
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌ڵاوسان زۆرترین گاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه داهاتیان سنوورداره، چونكه ئه‌و خێزانانه هه‌رچی داهاتیان هه‌یه ده‌بێ خه‌رجی بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان، كاتێكیش كه هه‌ڵاوسان روو ده‌دات، به‌ر له هه‌موو شتێك نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رنجامه‌ی كه هه‌ڵاوسان ده‌بێته بارگرانی بۆ سه‌ر هێزی كڕین لای ئه‌وانه‌ی كه كه‌مترین كرێ وه‌رده‌گرن.
رۆزالیا فاسكیز ئه‌لفارێز كه یه‌كێكه له‌و پسپۆڕانه‌ی به‌شداریی له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كاردا كردووه ده‌ڵێ: پێویسته به زووترین كات رێوشوێنی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له هێزی كڕین لای چینی كرێكار. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێگرتن له دابه‌زینی كرێی كار ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكیش بۆ پارێزگاریكردن له گه‌شه‌ی ئابووری.
كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كرێی كار
یه‌كێك له‌و رێگه‌چارانه‌ی رۆزالیا باسی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه داڕشتنی پرۆگرامێكه بۆ هاوكاریكردنی خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، وه‌ك پێدانی كۆبۆنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیانی پێبكڕن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كرێی كار بۆ ئه‌وانه‌ی داهاتیان كه‌مه تا بارگرانیی هه‌وڵاوسانیان له‌سه‌ر سووك بكه‌ن. به بۆچوونی رۆزالیا له داڕشتنی پڕۆگرامێكی له‌و جۆره‌دا ده‌بێت گرنگی زیاتر به‌وانه بدرێت كه كرێیه‌كی مامناوه‌ند وه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به كه‌مترین كرێ كارده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار پێشبینی ئه‌وه‌ش كردووه كه نایه‌كسانی زیاتر دووچاری بازاڕی كار ببێت، چونكه وێڕای ئه‌و داكشانه ئابوورییه‌ی كه كوڤید19 دروستی كرد‌و دواتریش قه‌یرانی وزه‌و سووته‌مه‌نی سه‌ری هه‌ڵدا، جه‌نگی ئۆكرانیا و روسیا قه‌یرانه‌كانی قووڵتر كرده‌وه و له 2022 دا لێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانی به ته‌واوی له‌سه‌ر جیهان ره‌نگی دایه‌وه.
جێگه‌ی نیگه‌رانییه
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست و سستیی بازاڕی كاردا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و راپۆرته ئابوورییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دروستبوونی پشێویی له بازاڕی كاردا كارده‌كاته سه‌ر كۆی گشتی بازاڕی كار به خاوه‌نكارو كرێكاریشه‌وه، له‌به‌رئه‌وه وه‌ك گێلبرێت هۆنگبۆ ده‌ڵێ: كێشه‌ی كار‌و كرێی كار كێشه‌یه‌كی جددییه‌و جێگه‌ی نیگه‌رانییه، بۆ چاره‌سه‌ریش پێویسته سیاسه‌تی گشتگیرانه و هاوسه‌نگانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاتان و جیهانیش بگیرێته‌به‌ر.
گێلبرێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته نرخی كاڵا‌و شمه‌كه گشتییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێن، هه‌روه‌ها قازانجه كوتوپڕه‌كان ئاراسته بكرێنه‌وه‌و پشتیوانی له مسۆگه‌ركردنی داهات بكرێت و له‌سه‌رو هه‌مووشییه‌وه ده‌بێ هاوكاری ئه‌وانه بكرێت کە باری داراییان لاوازه.
سه‌رچاوه: شبكة النباء المعلوماتیة