ماهیر حەسەن لە فیلمێکی نوێدا دەردەکەوێتەوە

04:55 - 2023-01-05
هەمەرەنگ
793 جار خوێندراوەتەوە

ماهیر حەسەن، ئەکتەری ناسراوی کورد لە فیلمێکی نوێدا بە ناوی "ژان" بەشداری دەکات و لە چەند رۆژی داهاتوودا کاتی نمایشکردنی فیلمەکە ئاشکرا دەکرێت.

پەیجی رەسمیی فیلمی "ژان" پۆستەری فیلمەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردۆتەوە کە سیناریۆی لەیلا باغە و بە هاوبەشیی لەگەڵ بورهان ئەحمەدیدا کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و چەندین هونەرمەند وەک، ماهیر حەسەن، شیما مەلایی، ئەفشین خدری، مائیدە فەزلی رۆڵی تێدا دەبینن.

لەبارەی کاتی نمایشکردنی فیلمەکەوە، پەیجی رەسمیی فیلمەکە رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا کاتی نمایشکردنی فیلمەکە لە سینەماکاندا رادەگەیەنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان