سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای هەڵەبجەی دا

11:28 - 2023-01-15
عیراق
324 جار خوێندراوەتەوە

پێشەوا ئەحمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە داواكارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
لە دیدارێكی سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، تەواوكردنی رێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و كردنەوەی مەرزی سازان و ناردنی بەشە نەوتی پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیان لە بارەوە كرا، لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان