عیراق پلانی هەیە لە بەرهەمهێنانی شیردا بگاتە ئاستی خودبژێوی

02:39 - 2023-01-22
عیراق
316 جار خوێندراوەتەوە

عەباس سالم حسێن، بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئاژەڵداری لە وەزارتی كشتوكاڵ رایگەیاند، وەزارەتەكەیان خاوەنی نزیكەی یەك ملیۆن و 700 هەزار مانگایە، تێكڕای بەرهەمی هەر مانگایەكیش 5 كیلۆ شیرە، بەڵام بەرهەمی شیری ئەو رێژە مانگایانە بەشی پێداویستی بازاڕ ناكات، هەر بۆیە ئێستا شیر لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەكەن.
عەباس سالم بۆ سایتی (صحافة الجدیدة) وتیشی، بۆ ئەوەی لە بەرهەمی شیردا بگەینە ئاستی خود بژێوی، پلانمان داڕشتووە بۆ نزیكەی 270 هەزار مانگای تر، لە دوای ئەو قۆناغەش رێگری لە هاوردەكردنی شیری دەرەوەی وڵات دەكەین، بە ئامانجی پاراستی بەرهەمی شیری ناوخۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان