حكومەتی عیراق نرخی مریشك و هێلكە هەرزان دەكات

05:00 - 2023-01-22
عیراق
337 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرایكرد، بەمەبەستی دابەزاندنی نرخەكەی، بریكارەكان دەتوانن لە كۆگاكانی سەر بەوەزارەتی بازرگانیدا هێلكە بەنرخی هەرزان بكڕن.
محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی رەسمی عیراقی داگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە نرخی یەك تەبەق هێلكە دەبێت بە 4 هەزار و 750 دینار، جگە لەوەش لە هەفتەی داهاتوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك بۆ نیوەی نرخی ئێستای دادەبەزێت.
بە وتەی محەمەد حەنون، سزای هەر كەس و لایەنێك دەدەن، كە نرخی خۆراك و كەلوپەل لەسەر هاووڵاتیان بەرزبكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە رێگەی تیمەكانەوە بەدواداچوون بۆ بازاڕەكان دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان