سەرۆك كۆمار: بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە

09:32 - 2023-01-23
عیراق
312 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە شێخ وەسفی عاسی ئەندامی پەرلەمان و میری عەشیرەتی عوبێد.
سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستیی یەكخستنی یەكڕیزیی نەتەوەیی و هاودەنگی و هەوڵی هەمەلایەن لەپێناوی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا و پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا، بەشێوەیەك كە مافی هاووڵاتیان بپارێزێت و ویستەكانیان بەدیبێت.
ئاماژەشی بە گرنگیی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانی، كرد بە ئامانجی باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان و بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە بەتایبەت پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووری.
لای خۆیەوە، شێخ وەسفی جەختیكردەوە لە گرنگیی هاودەنگی لە روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكان و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان