لیژنەیەکی نوێ بۆ ھەموارکردنەوەی دەستووری عیراق پێکدەھێنێت

03:46 - 2023-02-12
عیراق
268 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەم زووانە پەرلەمانی عیراق لیژنەیەکی نوێ بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور پێکدەھێنێت.

ئەحمەد مەزھەر جبوری، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ھاوپەیمانییەکەیان پشتیوانی دەکات لە ھەموارکردنەوەی دەستوور و گۆڕینی ھەندێک مادەی دەستووری کە لەپێناوی پەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عیراق بێت.

وتیشی، ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی لیژنەیەکی نوێن لە نێو ئەنجومەنی نوێنەراندا  لەپێناوی ھەموارکردنەوەی دەستووردا، بەڵام ئەگەر ئەمجارەش بڕیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت، فریای ھەموارکردنەوەی دەستوور ناکەون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان