بانکی ناوەندی پابەندە بە جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار

02:28 - 2023-02-15
عیراق
336 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، پابەندن بە جێگیرکردنی بەھای دینار و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕەکانی دراو.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیای عیراقی رایگەیاندووە، بانکی ناوەندی پابەندە بە جێگیرکردنی بەھای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ھەنگاوەکانیان لەوبارەیەوە جدین و پشتیوانی ھەموو لایەنەکانیشیان وەرگرتووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. 

وتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا بەرھەمدار بووە و سەکۆی ئەلکترۆنیش بۆ پاراستنی کەرتی بانکی و بانکی ناوەندی بووە لە روبەڕوبوونەوەی گرفت لە حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵاتدا، ئەوەش خزمەت بە ھەموو لایەک دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان