سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق: له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا بودجه‌ی‌ 2023 په‌سه‌ند ده‌كرێت

03:15 - 2023-02-19
عیراق
335 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا بودجه‌ی‌ دارایی ساڵی‌ 2023 په‌سه‌ند ده‌كرێت.

محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ کەناڵی عیراقییە رایگەیاند، به‌مزووانه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت.

پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری‌ دارایی و ئابووری‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ ناردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2023 بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ناجێگیریی ئه‌م دواییه‌ی‌ بەهای دۆلار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان