سەرۆك كۆمار: پشتیوانیی كارەكانی حكومەت

09:21 - 2023-02-20
عیراق
240 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدی هاوپەیمانیی پەرلەمانی نیشتمان بەسەرۆكایەتیی پەرلەمانتار یاسر ئەسكەندەر وتوت.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی بەرنامەی كاری خزمەتگوزاریی حكومەت بەشێوەیەك كە زامنی بەدیهێنانی داخوازییە رەواكانی هەموو خەڵك بكات بۆ ژیانێكی شایستە و كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون. جەختیشیكردەوە لە گرنگیی رۆڵی چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران و بەدواداچوونی بۆ كاری دەزگا و دامەزراوەكان، بەتایبەت سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان