ئەم ھەفتەیە ئەنجومەنی وەزیران بودجە پەسەند دەکات

03:20 - 2023-02-26
عیراق
224 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی پڕۆژەی بودجەی 2023 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.

سەرچاوەکە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەی بودجە تاوتوێ بکرێت و دوای پەسەندکردنی، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

وتیشی، ئەگەر ھەیە پشکی ھەرێم لە پڕۆژەی بودجە لە نێوان نۆ بۆ دە ملیار دۆلاردا بێت.

لای خۆیەوە، عەلی بەنداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لە لایەن حکومەتەوە لە پەسەندکردن نزیکبووەتەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە بەھای دۆلار و دینار وایکرد پێداچوونەوەی زیاتری پێدا بکەن. 

باسی لەوەشکرد، دانوستانەکان سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا بەردەوامە و پێدەچێت رێکەوتن بکرێت لەسەر ئەوەی پشکی ھەرێم 14% بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان