ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیركران

04:38 - 2023-02-27
عیراق
218 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای هەواڵگری عیراق ئاشكرایكرد، لە چەند ئۆپراسیۆنێكدا 9 تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاكانی كەركوك و ئەنبار و سەڵاحەدین دەستگیركردووە، هەروەها سێ‌ تیرۆریستی دیكەیان لە بەغداد دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیەنراوەكەی دەزگای هەواڵگری عیراق، دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە لەرێگەی هەواڵگرییەوە بووە و بەنیازبوون كردەوەی تیرۆریستی لەو ناوچانە بکەن و هێزە ئەمنییەكان بكەنە ئامانج.

ئەوەش لەكاتێكدا ماوەیەكە جموجوڵی داعش لە عیراق زیادیكردووە، هەفتەی رابردووش دەزگای هەواڵگری عیراق 17 داعشی لە ئەنبار دەستگیركرد، كە لەناویاندا ئەمیرێكی داعش هەبوو

سەرچاوە: وكالة سانا

بابەتە پەیوەندیدارەکان