״بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزار״

09:39 - 2023-02-28
عیراق
149 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستیی دامەزراندنی ناوەندێكی رۆشنبیریی كوردی - عەرەبی لە سلێمانی كرد، لەگەڵ گرنگیدان بە مۆنۆمێنت و شوێنەوارەكان و مۆزەخانە و شوێنە گەشتیارییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران بەشێوەیەك لەگەڵ پێگەی هونەریی و شارستانیەتی عیراقدا بگونجێت. ئاماژەشی كرد بە پێویستیی سوودوەرگرتن لە وێنە و تابلۆ هونەرییەكانی هونەرمەندانی عیراق لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكاندا، ئەوەش بە ئامانجی ناساندنی رەسەنایەتیی هونەری عیراقی و شارستانێتییەکەی.
لای خۆیەوە، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار، ئەوەی خستەڕوو كە دەستەكەیان پلانی بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان و ڤیستیڤاڵی جۆراوجۆر هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان