نوری پاشا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

06:57 - 2023-03-03
هەمەرەنگ
353 جار خوێندراوەتەوە

رۆژێک نوری سەعید پاشا سەرۆک وەزیرانی سەردەمی پاشایەتی عیراق سەردانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، نوری پاشا کاغەزی سپی بەسەر پەرلەمانتارەکاندا دابەش دەکات بۆ ئەوەی پێشنیازەکانیان بنووسن بۆ پێشکەوتی بەغدا.
لەوکاتەدا دوو پەرلەمانتاری پارێزگای سەماوە دەست بەرزدەکەنەوە دەڵێن:"ئێمە نووسین و خوێندنەوە نازانین". لەبەرامبەردا نوری پاشا دەڵێت"چۆن دەبێت ئێوە نووسین و خوێندنەوە نەزانن کەواتە بڕۆنەوە بۆ ناو کەسوکارتان.
دوو پەرلەمانتارەکە رق و کینە هەڵدەگرن، کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ سەماوە لێیان دەپرسن دەنگوباسی بەغدا چییە؟ ئەوانیش دەڵێن نوری پاشا دەیەوێت مەزاری ئیمام موسای کازم بڕوخێنێت ئەوەش دانیشتوانی ناوچەکە تووڕە دەکات و دەست دەکەن بە خۆپیشاندان و شەقامەکان دەگرن، خۆپیشاندانەکە فراوان دەبێت و چەند پارێزگایەک دەگرێتەوە.
نوری پاشا بە خۆپشاندانەکە دەزانێت و دەپرسێت هۆکارەکەی چییە؟ دەڵێن قوربان دوو پەرلەمانتارە نەخوێندەوارەکە ئەو هەڵاو بەزمەیان ناوەتەوە، دەستبەجێ دێتە سەر تەلەفزیۆن و دەڵێت:"پلانمان هەیە مەزاری ئیمام موسای کازم فراوانتر بکەین و سوپاسی ئەو دوو پەرلەمانتارە دەکەین کە خەمخۆری بیروباوەڕ و ئایینن و کە ئەوەش هەستی نیشتمانپەروەرییە لایان.
دواتر دوو پەرلەمانتارەکە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و چاویان بەنوری پاشا دەکەوێت پێیان دەڵێت" وەڵڵا وا دەردەکەوێت ئەو پیلانەی بۆتان دانام پیلانی  شەیتان بوو، بەڵام من ئاسان لێی دەربازبووم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان