بەڕێز محمد شێخ عوسمان
بەڕێزان رۆژنامهنووس و كادیرانی(المرصد)
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەرچواندنی یەكەمین ژمارەی(الانصات المركزی) و لەوەرزی دووەمیدا وەک گۆڤار وسایتی (المرصد)ی ئێستا، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئەم کەناڵە عەرەبییەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەمیشە سەرچاوەیەكی گرنگی وەرگرتنی شیکارو زانیاریی متمانەپێکراوە، لەماوەی تەمەنیشیدا بە سەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ستافە دڵسۆزەکەی، لەڕووماڵی تهواوی رووداو و پێشهاته گرنگهكانی كوردستان و عیراق و ناوچهكه و جیهان، رۆڵی بەرچاوی هەبووە و شایستەی بەرزنرخاندنە.
دووباره ساڵیادی (المرصد) پیرۆزبێت و ههمیشه له درەوشانەوە و پێشكهوتندا بن.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال