راپۆرتی:، هێمن ئه‌حمه‌د
هه‌موو چین و توێژەکانی نی كۆمه‌ڵگه له یه‌ك ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری و مادیدا نین، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه و له ئاستی تواناكانی خۆیدا بژێوی ژیانی به ده‌ستده‌هێنێت، هه‌ندێك جار تواناكان زۆر داده‌به‌زێت و ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت له دابینکردنی بژێوی ژیانیدا، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و كۆمه‌ڵ و رێكخراوه‌كان هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی بژێویان زۆر نزمه و توانای چاره‌سه‌ریان نییه بكه‌ن.
هاوكاریكردن فره ره‌هه‌نده و جۆری هاوكارییه‌كانیش هه‌مه‌چه‌شنن له‌گه‌ڵ ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له شێوه‌ی تاك یان گروپ یان ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵگه‌كه دەکرێت، یان ئه‌و رێكخراوانه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌و پێناوه‌دا.
گرنگە گروپ و ده‌سته‌كان تا چه‌ند ده‌توانن متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه به ده‌ستبهێنن، چونكه هاوكاریكردن ته‌نها خۆی له دابه‌شكردن و پاڵپشتی نابینێته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییەکان و توانا و ده‌ستپاكی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هاوكارییانه زیاد دەکات.
گروپه‌كان جۆراو جۆرن
عه‌لی محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و هاووڵاتیانه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی گروپێكیان بۆ گیانی هاوكاریكردنی كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌موو ئاسته‌كاندا دروستكردووه، به كوردستانی نوێی وت: ئێمه چه‌ند هاوڕێیه‌كین هه‌ر چه‌نده له رووی پیشه‌وه جیاوازین و ئاستی داراییمان زۆر باش نییه، به‌ڵام جێی متمانه‌ین لای ده‌وڵه‌مه‌ندان و كارده‌كه‌ین به ئاگادارکردنەوەی بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان لە نه‌خۆشی و كه‌مده‌رامه‌تی و بێ پاره‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژارن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویست ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد لە ماوه‌ی ساڵێكی كاركردنماندا توانیومانه نزیكه بژێوی 200 ماڵ دابین بكه‌ین به پێداویستی جۆراو جۆری كه‌لوپه‌ل و پاره و دابینكردنی كار بۆ هه‌ندێكیان.
هاوكاریكردن خۆشه‌ویستی زیاد ده‌كات
هێمن كامیل خاوەنی ماسته‌ر له بواری كۆمه‌ڵناسیدا وتی: هاوكاری و یارمه‌تیدان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا یه‌كێكه له‌و به‌ها باڵایانه‌ی كه مرۆڤ هه‌وڵده‌دات پابه‌ند بێت پێوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تێكی زیاتری كۆمه‌ڵگه بكات، وتیشی سروشتی مرۆڤ وایه ناتوانین هه‌موو پێداویستیەکانی خۆمان دابین بكه‌ین، بۆیه هه‌میشه پێویستمان به مرۆڤەکانی ده‌وروبه‌رمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكەن، هاوکات مەرج نییە بۆ پەیداکردنی بژێوی بەڵکو به‌دیهێنانی ئامانج و خه‌ونه‌کانمان به‌بێ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر سەختە، بۆیه زۆر گرنگه مرۆڤ به‌شێك له كاته‌كانی خۆی ته‌رخان بكات بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر كه پێویستیان پێیه‌تی.
ده‌روون ئاسووده ده‌كات
وتیشی: مرۆڤ له رێگەی یارمه‌تیدانی كه‌سانی ترەوە ناخی ئاسووده ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گیانی هاوكاری بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنەوەی ناكۆكی نێوان ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كان زیاد ده‌كات، چونكه كاتێك ده‌بینیت كه یه‌كێك گیانی یارمه‌تی تێدایه ئه‌و كاته به‌چاوێكی رێزه‌وه سه‌یری ده‌كه‌یت.
متمانه گرنگه
دیار نه‌جات ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی چه‌تر بۆ گه‌یاندنی گیانی هاوكاری و یارمه‌تیدانی كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، رایگه‌یاند: ناوه‌نده‌كه‌یان له ساڵی 2018 دامه‌زراوه، حه‌وت كه‌س ئه‌ندامن له ده‌سته‌ی كارگێڕی و سێ كه‌سیش ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رن، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی خۆبه‌خش له‌گه‌ڵیان به‌شدارن، وتیشی : سه‌ره‌تا ده‌بێت متمانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان به ده‌ست بهێنێت ئه‌و متمانه‌یه‌ش به‌وه دروست ده‌بێت پێشتر هاوكارییه‌كانت وه‌كو خۆی و به ئامانه‌ته‌وه گه‌یاندبێت به كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت باسی ژیاننامه‌ی خۆتی بۆ بكه‌ی ئه‌وانیش كاره‌كانت هه‌ڵده‌سه‌نێگنن گه‌ر هاتوو جێگه‌ی متمانه بووی ئه‌وه هاوكارییه‌كانت راده‌ست ده‌كه‌ن یان هه‌ندێکجار په‌یوه‌ندییه‌كان له ررێگه‌ی ریكلامه‌وه دروست ده‌بێت.
هاوكارییه‌كان جۆراو جۆرن
وتیشی: ناوه‌نده‌كه‌مان تاكو ئێستا هاوكاری جۆراو جۆری خەڵکی كردووه، له‌وانه یارمه‌تیدانی 130 کەس لە توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، 45 ملیۆن دینارمان داوه‌ته 30 كه‌یس كه هه‌ندێكیان تاكو ئێستا مانگانه له‌نێوان 250 ـ 300 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
باسی له‌وه‌شكرد ساڵانه نزیكه‌ی 100 منداڵی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت دیاری ده‌كه‌ین و پێویستی جه‌ژنانه‌یان له هه‌موو پێویستیه‌كان بۆ ده‌كڕین، ئه‌مه جگه له خۆراك و پێویستی تر. هەروەها له پڕۆژه‌ماندایه چه‌ندان كه‌س بخه‌ینه‌سه‌ر كار یان ماتوڕسكیلێكی بۆ دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و بژێوی خۆیانی پێ دابین بكه‌ن.