سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی (پەڕە 3)

گۆران فه‌تحی

بەراوردێك لە نێوان سوپای میسر و ئەسیوپیادا

كێشەی بەنداوی نەهزە لە نێوان میسر و ئەسیوپیا، چەندین ساڵە بەردەوامە، لەسایەی سووربوونی ئەسیوپیا لەسەر بەردەوامیدان بە كارەكانی لەو بەنداوەدا كە زیان بە پشكی میسر دەگەیەنێت لە رووباری نیل دا، كە ئەوەش وایكردووە عەبدولفەتاح سیسی چەندین جار ئاماژە بۆ تۆڵەكردنەوە لە ئەسیوپیا بكا، لەبەرامبەریشدا ئابی ئەحمەدی سەرۆك وەزیرانی ئەسیوپیا دەڵێت ئەگەر وڵاتەكەی ناچار بەشەڕ بكرێت، ئەوا دەتوانێت ملیۆنان كەس بۆ ...

زیاتر »

سه‌رۆكی نوێی وڵات موحافیزكار یان ریفۆرمخواز ده‌بێت‌؟

  بڕیاره‌ هاووڵاتیانی ئێران له‌ 18 ئه‌م مانگه‌دا بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان، كه‌ جێگه‌ی‌ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ بگرێته‌وه‌. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌ سایه‌ی‌ بارودۆخێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناهه‌مواردا ده‌كرێت، كه‌ سزا ئابووریه‌كان و په‌تای كۆرۆناش قورستری كردووه‌. بوونی كاندیدێكی موحافیزكاریش به‌سه‌رۆكی ئێران له‌ئێستاوه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ كاندیدی به‌هێزیان هه‌یه‌ و ...

زیاتر »

نەخۆشی کەڕووی رەش

وادیاره‌ مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ژیان به‌رده‌وام رووبەڕووی ڤایرۆس و په‌تا و نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه‌، مێژووی‌ مرۆڤایه‌تیش پڕه‌ له‌و جۆره‌ په‌تاو نه‌خۆشییانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی مرۆڤه‌كان دەبنەوە، زۆرجاریش مه‌ترسی له ‌ناوچه‌ جیاجیا و فراوانەکانی جیهاندا دروستكردووه‌، ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا تیشكی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر، پەتای كه‌ڕووی ره‌شه‌، كه‌ هه‌رچه‌ند نه‌خۆشییه‌كی‌ كۆنه‌، به‌ڵام ئێستا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان كۆرۆنا و كه‌ڕووی ره‌شدا ...

زیاتر »

بەغدا بەدەست چ هێزێکەوەیە؟

دەستگیركردنی بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە، پاشان گەمارۆدانی ناوچەی سەوز لە بەغدا كە بارەگا حكومی و بارەگاکانی نێردەی وڵاتانی تێدایە لەلایەن هێزی جیاجیای حەشدەوە، پرسێكی گرنگ دەوروژێنێـت، كە ئەویش ئەوەیە، كێ خاوەنی دەسەڵاتی فیعلییە لە عیراقدا؟ هێزە ئەمنییە رەسمییەكانی دەوڵەت، یان هێزە چەکدارەکانی سەربە رەوتە سیاسییە باڵادەستەکان؟ تەنگژەی ئەمجارەی بەغدا دوای دەستگیركردنی قاسم موسڵیح كە سەركردەیەكی گەورەی ...

زیاتر »

وه‌زیرێكی لوبنان كێشه‌یه‌كی‌ دیپلۆماسی له‌ نێوان…

وه‌زیرێكی لوبنان كێشه‌یه‌كی‌ دیپلۆماسی له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی كه‌نداو به‌رپا ده‌كات لێدوانێكی شه‌ربل وه‌هبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ لوبنان، كه‌ باسی له‌ هه‌ندێك وڵاتی عه‌رەبی كردو وه‌ك پاڵپشتی توندڕه‌و‌ە ئیسلامیییەکان، كه‌ داعشی به‌رهه‌مهێنا و چه‌ندین شوێنی له‌ عیراق و سوریا و ناوچه‌كه‌ گرت له‌ 2014دا، به‌شێك له‌ وڵاتانی كه‌نداوی نیگه‌ران و توڕه‌كرد و قه‌یرانێكی دیپلۆماسی و سیاسی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ...

زیاتر »

مه‌ترسیی هێرشه‌كانی داعش

هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی‌ داعش، به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا، كه‌ هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌ن ساڵی 2014 رێكخراوه‌كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وت، مه‌ترسیی جددییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ و عیراق به‌گشتی. ئاماژه‌كانی پشت ئه‌و هێرشانه‌ ده‌ریده‌خات، رێكخراوه‌كه‌ هێشتا چالاكه‌ و چه‌ندین شانه‌ی‌ نهێنی له‌ شاره‌كان هه‌یه‌ و خاوه‌ن پێگه‌شه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ ...

زیاتر »

گه‌رای تیرۆر

ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژماره‌ تیرۆریسته‌ی داعش له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك قاعیده‌ و داعش، وه‌ك گه‌را و فیكری تاریكپه‌رست هێشتا لەئارادان و له‌ناو كۆمه‌ڵگەی عیراقی و خۆرهه‌ڵاتیدا، به‌ڵام خۆیان مه‌ڵاس داوه‌ تا دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رفه‌ت بۆ كاری تیرۆریستی، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاماده‌یی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ و ده‌ستگیركردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ شانه‌ تیرۆریستییه‌كان، كارێكی باش ...

زیاتر »

هه‌زاران حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاتیشی بردین

گۆران فه‌تحی كوشتوبڕ و هه‌وڵی له‌ناوبردنی كورد وه‌كو گه‌لێك له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس گه‌یشته‌ ترۆپك، بۆیه‌ زۆربه‌مان كه‌ له‌ناو ئه‌و نه‌هامه‌تی و زوڵم و زۆره‌ ژیاوین، ئاگاداری ژماره‌ و قه‌باره‌ی‌ قوربانیانی ئه‌نفال و ئاماری گوند و ناوچه‌ سوتماكه‌كانی كوردستانین، به‌ڵام دیوێكی تری ئه‌نفال، كه ‌پێویسته‌ باس بكرێت، له‌ناوچوونی سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران چیرۆك و ...

زیاتر »

قسەیەک لە پەراوێزی پەسەندکردنی بودجەدا

به‌رده‌وامی لێبڕین و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێـت، كاریگه‌ریی‌ زۆری له‌سه‌ر بژێویی فه‌رمانبه‌ران دروستكردووه‌ و ته‌واو شەکەت و بێ ده‌ره‌تانی كردوون، به‌جۆرێك فه‌رمانبه‌رانی له ‌توێژێكی مامناوه‌نده‌ وه‌ گه‌یاندۆتە ئاستی هه‌ژاریی مەمرە و مەژی. هۆكاری په‌نابردنی حكومه‌تی هه‌رێمیش بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا و به‌تایبه‌تی لە دوای 2014ەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »

خۆرهه‌ڵاتی بارگاوی به‌ كوده‌تا (ئوردن بە نموونە)

كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی‌ ئوردن كه‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له ‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بووە بابەتی رۆژەڤ، پرسی كوده‌تا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاست و خۆرهه‌ڵات به‌گشتی بەبیر دێنێـته‌وه‌، كه‌ زۆرجار په‌نای بۆ براوه‌ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ جیهاندا. هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی‌ ئوردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ کە گوایە كه‌سایه‌تییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نێو خێزانی پاشایه‌تی‌ و بڕای شاعه‌بدوڵڵا سه‌ركردایه‌تی كردووه‌، درێژكراوەی ئه‌و كوده‌تایانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ...

زیاتر »