گۆڕينى سێستمى حوكمڕانى داواكاريه‌كى قهديمه، له نێو ههياهووى هه‌ڵچوون و خۆپيشاندانى توند‌و تيژهوه، ديسانه‌وه ته‌رح كراوه‌ته‌وه . خواستى گۆڕينى نيزامى حوكمڕانى، له سه‌رۆكايه‌تى و نيوهسهرۆكايهتى بۆ په‌رله‌مانى، لايه‌نگرى زۆرى هه‌يه، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته جوڵانه‌وه‌يه‌كى سه‌رتاسه‌رى كاريگه‌ر، كه ده‌رفه‌ت بۆ مانۆڕدان و خۆلێ نه‌بان كردن نه‌هێڵێته‌وه. دوو دهورهى په‌رله‌مانى كه يه‌كه‌ميان هاو زه‌مانى ده‌ركه‌وتنى ( به‌هارى عه‌ره‌ب ) و هى دووه‌ميان ...
زیاتر »سه‌ربه‌ست جیهاد
رێگاى به‌غدا ئارام نیيه
له دواى ريفراندۆمه‌وه ده‌يان ده‌ستپێشخه‌رى و كۆششى چاكهخوازانهى عيراقى و نێونه‌ته‌وه‌يى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سياسى ئابوورى و ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان و عيراق كراون، به‌ڵام هه‌موويان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵى ره‌ت كراونه‌وه. هه‌نجه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌وه‌يه هێشتا هه‌رێمه‌كه‌مان روون و راشكا و نهيفهرمووه له هه‌موو پرسى پهشيمانين و پهيمان ده‌ده‌ين تا ( قامى قيامه‌ت ) هه‌روا ژێرده‌سته‌ى عيراق ده‌بين . له هه‌فته‌ى ...
زیاتر »زه‌مینی به پیتی به‌رگری
داعش له ده‌ركه‌وتن و ئاوابوونیدا، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئیتجاهی ململانه‌ی سه‌ختی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له عیراقدا به‌جێهێشت. له ده‌ركه‌وتنیدا سوننه‌كانی خسته گۆشه‌ی ململانه‌ی خوێناویه‌وه و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی بیر بۆ ئه‌وه ده‌چوو شه‌ڕی دژی داعش به‌شه‌ڕی دژی سوننه ته‌شبیه بكرێ. له ململانه‌ی مه‌زهه‌بیدا سوننه‌ی عیراق ته‌قریبه‌ن هه‌موو شتێكیان دۆڕاند، له دوای كه‌وتنی سه‌دامه‌وه هه‌موو هه‌وڵی سوننه‌ی عه‌ره‌ب بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك ...
زیاتر »ئه‌دى سزاكان!
له ده‌ستوورى عيراقدا هيچ ده‌قێك نيه دژى ريفراندۆم بێ، دياره هيچ ماددهيهكيش نيیه پشتيوانى بكا، كه‌چى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى ئێمه كه‌وته به‌ر حوكمى دادگاى ده‌ستوورى و به بيانگهى ناده‌ستوورى بوونيهوه هه‌ڵوه‌شێنرايه‌وه . راستى قه‌رارى دادگاى فيدراڵى چاوه‌ڕێ كرا‌و بوو، چونكه ئه‌و دادگايهش وه‌كو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ديكه‌ى عيراق، له ژێر پاڵه‌په‌ستۆى ته‌وژمى دژه سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌رفه‌تى بێلايه‌نى له‌به‌رده‌مدا نه‌ما، ئه‌گه‌رچى ...
زیاتر »تكايه با چيدى باسى شه‌ڕ نه‌كه‌ين
ده‌ڵێن ديسان شه‌ڕ ده‌بێ ، ژاوه ژاوى ئه‌وانه له دووره‌وه ده‌بيستين كه له شه‌ڕى پێشوو هه‌موو نهبهردهكانيان دۆڕاندووه، به‌ڵام ئومێديان به بردنه‌وه‌ى شه‌ڕى ئه‌مجاره گه‌رمه . گوايه جه‌نگى جيهانى دژى تيرۆر و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، باڵانسى هێزى له ناوچه‌كه‌دا گۆڕيوه وپێويستى راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌رازووه لاره خۆ به‌خۆ شه‌ڕى به‌دوادا دێ، يان لاى كه‌م ئاشتى و ئۆقره‌يى دواى شه‌ڕى داعش، جه‌نگى نوێ ...
زیاتر »چیمان هه‌یه بیبه‌خشین!
داواكاریه‌كی له راده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر هه‌ناردنی وه‌فدی هه‌رێم و ده‌سپێكردنی مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه . دوو مه‌ترسی هاونیشتیمانیانی ئێمه‌ی هه‌راسان كردووه و گه‌ره‌كیانه هه‌موو كۆششه‌كان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خه‌ته‌ره به‌گه‌ڕ بخرێن . مه‌ترسی شه‌ڕ كه له‌دوای ریفراندۆمه‌وه به‌رۆكی گرتووین و كه‌س ناتوامی پێشبینی نه‌تیجه‌كه‌ی بكا و مه‌ترسی چاكبوونی داهات و بڕانی یه‌كجاری مووچه و راوه‌ستانی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان . سه‌باره‌ت به ...
زیاتر »نه ته‌قسیم و نه ئقلیم
په‌رچه‌كرداری ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی عیراق به ته‌نیا پشت به هێز و گوشار ده‌به‌ستێ ، ئامانجی ئه‌وه‌یه له پێلهبازی دوای ریفراندۆم هه‌موو شتێك بستێنێ و هیچ نه‌به‌خشێ. هه‌موو نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی عیراق له سه‌ر په‌نا بردن بۆ لۆجیكی هێز گه‌مارۆدان و زهبوونكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان موته‌فیقن و جاده‌ش پشتیوانیان ده‌كا. سوونه‌كان كه هیچ پێگه و قورساییه‌كیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نه‌ماوه و ناوچه‌كانیان وێرانكراوه‌و ...
زیاتر »ئاراسته‌ی (دواخستن) له تاقیكردنه‌وه‌دا
چه‌ندی بڵێی ناتهبایین، له ئاسۆوه هیوایه‌ك نیه به‌م دره‌نگانه رێككه‌وین . جا به‌و دۆخه‌وه بانگه‌شه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌رچی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له گه‌وهه‌ردا ناكۆكیه‌كی وای له‌سه‌ر نیه و هیچ پێلێكی سیاسی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری كاریگه‌ر به ئاشكرا ره‌تی نه‌كردۆته‌وه ، به‌ڵام ئیختلافاتی حزبی سیاسی پرسه‌كه‌ی بردۆته گۆشه‌یه‌كی تاریكی حه‌له‌به‌ی ململانه‌ی توند و زۆرێك له جیاوازییه قووڵ و ...
زیاتر »هه‌موو ته‌رمه‌كان به قه‌ناره‌ی داعشه‌وه
داعش كۆتایی دێ ، كوشتن و خوێنڕشتن نا ، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ڕوا ده‌وڵه‌تی تۆقاندن نا . چونكه هه‌موو سهبهبهكانی ده‌ركه‌وتنی به‌رق ئاسای داعش وه‌كو خۆیانن ، ئومێد به سه‌قامگیری پۆستا داعش و كۆتایی قه‌تڵ و سه‌ب و رووخاندن و كاولكردن ، سنووره‌كانی خه‌یاڵ نابه‌زێنێ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه هۆ راسته‌قینه‌كانی په‌شێوی و نائارامی بۆ یه‌كجاری به‌رمه‌لا بكرێن . مه‌گه‌ر به جورئه‌ته‌وه ...
زیاتر »