نه‌سیمی مه‌رعه‌شی له دایكبووی (1983)ه، قۆناغی مناڵی و لاویی له ئه‌هواز به‌سه‌ر بردووه، پاشان چووه‌ته تاران. هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵێ چیرۆكی په‌ڕاگه‌نده و دوو رۆمانی نووسیوه، هێشتا چیرۆكه‌كانی وه‌كو كۆمه‌ڵه‌چیرۆك چاپ نه‌كردووه. رۆمانی یه‌كه‌می (پاییز آخر فصل سال است- پاییز دوا وەرزی ساڵە) ساڵی (2014) چاپ بووه و هه‌تا ئێستا (27)جار چاپكراوه‌ته‌وه و خه‌ڵاتی (جه‌لال ئال ئه‌حمه‌دی لەسەر وه‌رگرتووه.) رۆمانی دووه‌میشی به ناوی (هرس-هه‌ڵپاچین) ساڵی (2017) چاپكراوه. نه‌سیمی مه‌رعه‌شی سیناریستی فیلمی «به‌همه‌نه» كه (2014) له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جردا نمایش كرا. ساڵی (2015) به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆمانییه‌وه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌م خانمه كه ئێستا ته‌مه‌نی (35) ساڵه ئه‌وه‌نده جوان و زیره‌كانه قسه له‌سه‌ر رۆمان و نووسینی رۆمان ده‌كات پیاو سه‌رسام ده‌كات.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
*خانمی مه‌رعه‌شی باسی خۆت بكه و له‌وه‌ش بدوێ كه‌ی ده‌ستت به چیرۆكنووسین كردووه.
-من ده‌رچووی به‌شی میكانیكم له زانكۆی (علم و صنعت). ساڵی (2006) به خستنه‌ڕووی كتێب له گۆڤاری (همشهری جوان) ده‌ستم به‌كاری رۆژنامه‌وانیی كرد. هه‌ر له‌خۆمه‌وه له لاپه‌ڕه‌كانی یادداشتی گۆڤاره‌كه ئه‌زموونی چیرۆكنووسینم ده‌كرد، باش له بیرم نییه به‌ڵام پێموایه ساڵی (2009) بوو یه‌كه‌م چیرۆكم نووسی.
*ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم دوو ساڵ پێش ئێستا چیرۆكێكت خه‌ڵاتی (بیهقی) وه‌رگرت. جارێكیش یه‌كێ له چیرۆكه‌كانت له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كورته‌چیرۆكی نووسه‌رانی جیاوازدا بڵاوبۆوه. بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه چیرۆكه‌كانت به كۆمه‌ڵه‌چیرۆك بڵاوبكه‌یته‌وه؟
-خه‌ڵاتی چیرۆكی (بیهقی) زستانی (2013) بوو، من له‌سه‌ر چیرۆكی (نخچیر-نێچیر) خه‌ڵاتی یه‌كه‌مم وه‌رگرت. چیرۆكێكی تری من به‌ناوی (سنگر-سه‌نگه‌ر) له كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی (پرسه در حوالی داستان امروز 2) بڵاوبۆوه. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه نایابه له ژێر چاودێریی جه‌نابی حسێن سهناپوردا بڵاوبۆوه، من له خولی چیرۆكنووسینی ئه‌ودا به‌شداریم كرد و مایه‌ی شانازیم بوو كه چیرۆكهكهمیان له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا په‌سه‌ند كرد.
كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌چیرۆك كارێكی قورسه. به تایبه‌تی بۆ من، كه ژماره‌یه‌ك كورتهچیرۆكم نووسیوه كه ته‌قریبه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نییه. چ له رووی ناوهڕۆك و چ له رووی فۆرم و شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌وه. له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه راهێنانێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م چۆن بنووسم و چ شێوازێك له‌گه‌ڵ مندا گونجاوه. پێم وایه هێشتا ده‌بێت مه‌شق بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خۆم به‌وه رازی بكه‌م شێوازێكی گونجاو و سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم تا به‌پێی ئه‌وه بتوانم ئه‌و چیرۆكانه له كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا كۆبكه‌مه‌وه. حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و ئیشه بكه‌م. هیوادارم بتوانم.
*له فێستیڤاڵی فه‌جری رابردوودا تۆ وه‌كو سیناریست له فیلمی به‌همه‌ندا ئاماده‌بووی. وه‌كو پیشه‌یه‌ك سه‌یری فیلمنامهنووسین ده‌كه‌ی؟ ئیشێكی دیكه‌ت هه‌یه له بواری سینه‌مادا، فیلمنامهیهكی نوێ؟
-كاتێ نووسینی رۆمانه‌كه‌م ده‌ستپێكردبوو، پێشنیازكرا هاوكاری نووسینی فیلمنامه‌ی (به‌همه‌ن)بم. كه من ته‌قریبه‌ن هیچ باكگراوندێكی گرنگم نه‌بوو جگه‌له چه‌ند كورته فیلمێك و چه‌ند فیلمێكی دۆكۆمێنتاری. پێشنیازێكی هه‌ژێنه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئیشم ده‌كرد و رۆمانهكهشم ده‌ستپێكردبوو، نه‌متوانی پێشنیازه‌كه ره‌تبكه‌مه‌وه. زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌و ئیشه‌م كرد و هه‌تا هه‌تایه قه‌رزاری مرتهزای فهرشبافم ده‌رهێنه‌ر و فیلمنامه‌نووسی دیكه‌ی فیلمی به‌همه‌ن كه متمانه‌ی پێ‌كردم وه‌كو هاوكاری فیلمنامه‌نووس له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌شداریم كرد و به جدی پیشه‌ی فیلمنامهنووسیم ده‌ستپێكرد. یه‌كه‌م ئه‌زموونێكی نایاب بوو بۆ من، فیلمه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو پڕۆفیشناڵ به‌رهه‌م هێنرا.
دوا فیلمنامه كه نووسیم، فیلمنامهیهك بوو بۆ كورته فیلمێك كه له‌سه‌ر چیرۆكی (نێچیر). ئه‌م كورته فیلمه حسام ئیسلامی دروستیكرد كه خۆشی ده‌رهێنه‌ری بوو. ئێستا وه‌كو ئیشی خۆم، جگه‌له رۆژنامه‌نووسیی، بۆ فیلمی دۆكیۆمینتاری و نه‌ره‌یشن ده‌نووسم.
*سه‌باره‌ت به رۆمانەکەت (پاییز دوا وه‌رزی ساڵه) قسه‌مان بۆ بكه. كه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ت نووسی؟
-كۆتایی زستانی ساڵی (2011) ده‌ستمكرد به نووسینی. تا پاییزی ساڵی (2012) نوسخه‌ی یه‌كه‌می رۆمانه‌كه ئاماده‌بوو. ته‌قریبه‌ن ساڵێكی تر بهپیاچوونهوهیهوه خه‌ریك بووم و هاوینی (2013) ناردم بۆ چاپ.
*ده‌توانین بڵێین رۆمانی (پاییز دوا وه‌رزی ساڵه) له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه وه‌كو «بونیادگه‌را» له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به تایبه‌تی كاتێ خوێنه‌ر سه‌یری به‌شبه‌شكردنی گێڕانه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ده‌كات. ئه‌م چه‌ندجار گێڕانه‌وه‌یه‌ی رۆمانه‌كه ئه‌نجامی روانینی ته‌كنیكی تۆیه بۆ رۆمانه‌كه یان به‌بێ گریمانه فۆرمه‌ڵه بوو؟
-بێگومان به‌بێ گریمانه فۆرمه‌ڵه نه‌بووه. من پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌نووسینی رۆمانه‌كه بكه‌م بونیادهكهیم چنی بوو. له‌و رۆمانانه‌دا كه چه‌ند كاره‌كته‌رێكیان تێدایه و هه‌ر كاره‌كته‌ره به‌سه‌رهاتی خۆی هه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قابیلی خۆلێلادان نییه. به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌م رۆمانه، كه كاره‌كته‌ره‌كان چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و بهسههاتهكانیان له چه‌ند جێگایه‌كی رۆمانه‌كه‌دا به‌ریه‌ك ده‌كه‌وێ، نووسین به‌بێ نووسینی كورته و پلۆت و پلانی بونیاد كاری كرده نییه. بیرمه ورده گێڕانهوهكانم له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زی بچووك نووسیبوو به دوای یه‌كدا نووساندبووم به جێگایه‌كدا. چه‌ندین جار جێگای ئه‌و پارچانهم گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به‌و شته‌ی ده‌مه‌وێ. به‌تایبه‌تی به‌شی دووه‌م و فۆرمی بازنه‌یی ئه‌و به‌شه كاتێكی زۆری ویست. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێت فه‌سڵه‌كانی رۆمانه‌كه به‌قه‌ده‌ر یه‌كن. له‌وانه‌یه دوو لاپه‌ڕه یان سێ لاپه‌ڕه جیاوازییان هه‌بێت. ئه‌مه له نیگه‌رانیی منه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی فه‌سڵه‌كان. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و ریتمی ده‌روونی قسه‌كردنی كاره‌كته‌ره‌كان كتومت وه‌كو یه‌ك نه‌بوو، به‌ڕاستی ئه‌م ئیشه قورس بوو. وایدابنێ كه‌سێك كه‌مدووه و كه‌متر قسه ده‌كات، كه‌سێك زۆرتر قسه ده‌كات و تۆش پابهندییهكت بۆ خۆت داناوه كه كاره‌كته‌ره‌كان ناچاربن له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی یه‌كساندا بكه‌ن.
*به‌ڕای من ئه‌م رۆمانه به نیگه‌رانییه‌وه نووسراوه، مشتوماڵ كراوه، جاریوایه ده‌بێته زمانی شاعیرانه به‌و مانایه‌ی كه به‌ره‌و خوازه ده‌ڕوات و جاریواشه وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ئاگای له ریتمی قسه‌كردن بێت، یه‌ك جۆر ریتم په‌یدا ده‌كات. به تایبه‌تی به‌شی یه‌كه‌می فه‌سڵی «هاوین» به‌و شێوه‌یه‌یه. خۆشت تێزێكی وات هه‌یه؟
-نیگه‌رانییم قبووڵه. هه‌ركه‌سێ شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ نووسین. زۆركه‌س خێرا نوسخه‌ی یه‌كه‌م ده‌نووسن و پاشان چه‌ندین جار پاكنووسی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌یانه‌وێ. به‌ڵام شێوازی من ئه‌وه بوو هه‌تا به‌ته‌واوی له په‌ره‌گرافی پێشوو رازی نه‌ده‌بووم نه‌ده‌چوومه سه‌ر په‌ره‌گرافی دوای ئه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر فه‌سڵی تازه هه‌موو به‌شه‌كانی فه‌سڵی پێشووم ده‌خوێنده‌وه و كۆتاییم پێده‌هێنا. هه‌تا فه‌سڵی پێشوو یان به‌شی پێشوو كۆتایی نه‌هاتایه نه‌ده‌چووم به‌لای دوای ئه‌وه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یهكساڵم ته‌رخانكرد بۆ پێداچوونه‌وه‌ی رۆمانه‌كه. جاری‌وا بوو فهسڵهكانم یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌خوێنده‌وه و جاریواشبوو فه‌سڵه‌كانی یه‌ك كارهكتهرم یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌خوێنده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ریتمهكهیم له ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ریتمێكی گونجاو، باشترین كارێك كه به‌خه‌یاڵما هات ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌ك واز له فه‌سڵه‌كان بهێنم و پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك لێی دوور كه‌وتمه‌وه و له بیرم كرد، دووباره بیخوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م بزانم ریتمه‌كه‌ی ته‌واوه یان نا. دواجار، دوای سێ مانگ رۆمانه‌كه‌م خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌ته دیسان هه‌ندێ شوێنی رۆمانه‌كه‌م له‌به‌ربوو، نه‌متوانی وه‌كو خوێنه‌رێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
له فه‌سڵه‌كانی له‌یلادا زمانی شیعریم به‌كارهێناوه. له‌به‌ر جۆری كاره‌كته‌ری ئه‌و و خه‌مه‌كانی، پێم وابوو ئه‌و ریتمه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گونجاوه. هه‌وڵمدا له فه‌سڵی چواره‌میشدا ئه‌و ریتمه به‌كاربێنم. سه‌باره‌ت به هاویتمی ده‌قه‌كه، خۆشحاڵم ئه‌گه‌ر توانیبێتم ئه‌وە بەدیبێنم. له چاوپێكه‌وتنێكیدا ئه‌وه‌م خوێندبۆوه گوڵی ته‌ره‌قی به‌ده‌نگی به‌رز چیرۆكه‌كانی ده‌خوێنێته‌وه و پاشان پاكنووسیان ده‌كات. منیش لاسایی ئه‌وم كرده‌وه. رۆمانهكهمم به ده‌نگی به‌رز خوێنده‌وه و ده‌نگه‌كه‌م تۆمار كرد و هه‌وڵمدا له هه‌ر جێگایه‌كدا كه ریتمی ده‌قه‌كه له ده‌ست ده‌رچووه، رێكی بخه‌مه‌وه و ریتمه‌كه‌ی بۆ بگێڕمه‌وه.
*به‌ڕای تۆ هه‌مه‌جۆریی گێڕانه‌وه له رۆمانی -پاییز دوا فه‌سڵی ساڵه-دا بۆته هۆی هه‌مه‌جۆریی زمانیش؟ ئه‌سڵه‌ن باوه‌ڕت به‌وه هه‌یه هه‌مه‌جۆریی گێڕانه‌وه، هه‌مه‌جۆریی زمان ده‌خوازێت؟
-له‌ڕاستیدا بڕیار بوو ئه‌وه رووبدات. كه زۆرترین كاتم بۆ نووسینی رۆمانه‌كه ته‌رخانكرد بۆ هێنانه‌دی ئه‌و هه‌مه‌جۆریی زمانه بوو. به‌ڕاستی به‌ردێكی گه‌وره‌م هه‌ڵگرتبوو. ئه‌گه‌ر سێ كاره‌كته‌ر، نه‌بوونایه‌ته كه‌سی یه‌كه‌می گێڕانه‌وه ناچار نه‌بووم به سێ زمانی جیاواز بنووسم. له پلۆته‌كه‌دا هه‌وڵم دابوو زمانی له‌یلا شیعری بێت، زمانی (شبانه) ساده و زمانی (روجا) تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ و گله‌یی ئامێز و كه‌مێك كابوس ئاسا بێت. كه زمانی له‌یلا و (شبانه)م نووسی بۆ زمانی روجا تووشی كێشه بووم. ته‌قریبه‌ن شه‌ش مانگی پێچوو تا زمانێكی گونجاوم بۆ روجا دۆزییه‌وه كه قایلی كردم. رۆمانه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاجیادا قسه‌م ده‌كرد، ده‌نگیانم تۆمار ده‌كرد و گوێم لێده‌گرتن، له رۆژدا كاتی جیاوازدا ده‌منووسی بۆ نموونه كاتێ خه‌وم ده‌هات ده‌منووسی، له شوێنی زۆر قه‌ره‌باڵغدا ده‌منووسی. به كورتی هه‌ر شتێك كه پێم وابوو ده‌توانێ بمگه‌یه‌نێ به ریتمێكی جیاواز ده‌مكرد. ئێستا له كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا له سێ فه‌سڵ، چوار ڤێرژنی جیاوازم هه‌یه، به چوار زمانی جیاواز كه له كۆتاییدا ئه‌و ریتمهم هه‌ڵبژارد كه بڵاوبۆته‌وه. هیوادارم توانیبێتم وه‌كو پێویست له ده‌ربڕینی زمانی كاره‌كته‌ره جیاوازه‌كاندا جیاوازی بكه‌م.
سه‌رچاوه: www.honaronline.ir
162 جار بینراوە