سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عیراق كرد

كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عیراق كرد

ئێوارەی دوێنێ 10/6/2019 لەشاری هەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازییكرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق.
‎لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عیراق و رۆڵ و پێگەی یەكێتی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.
‎پرسی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، هاوكاتی جەختكردنەوە لە ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆك كۆماری عیراق هاوڕابوون كە لە چوارچێوەی دەستوور و بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...