سەرەکی » وتار » رەهبەر سەید برایم » چییە نان خواردنە!

چییە نان خواردنە!

مەمەندی حاجی سدیقی كۆیی بوو، بەڵام كەوتبووە ڕانیە، تێكۆشەرێكی كۆنی حزبی شوعی بوو، بەساڵاچوو بوو، دوایی بووە یەكێتی لە یەكێتیش ببووە (شۆڕشگێڕان)، پیاوێكی دڵتەڕ و قسەخۆش و بەكەیف بوو، سەرو سمێڵی ڕەش دەكردەوە، هەموو ڕۆژێك ڕیشی دەتاشی، جار بووە لەسەر سواری (هێستر) مەكینەی پاتری دەرهێناوە، ڕیشی تاشیوە، لە كۆبوونەوەی فراوان و ئاسایی بەناوی یەكێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستان بەشداری دەكرد، چونكە كادیری پێشكەوتووی شۆڕشگێڕان بوو، كە دەهاتە كۆبوونەوەكان پاڵی بەدارو كاریتەوە دەنا، گفتوگۆی نەدەكردو خەوی لێدەكەوت! جا لە بابەتی گرنگ و هۆشیاری بەخەبەریان دەهێناو دەستیان لێدەدا، كە چاوی دەكردەوە لەپڕ ڕادەپەڕی و ڕاست دەیگوت (چییە نانخواردنە؟)!!!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لێپرسراوی دێ‌

لە گوندی گۆپتەی دەم زێ‌ (عەبدوڵڵا مام ڕەزا) لێپرسراوی دێ‌ ...