سەرەکی » زانست » كۆرۆنا ناتوانێت دزە بكاتە ئەم ئەندامەی مرۆڤەوە

كۆرۆنا ناتوانێت دزە بكاتە ئەم ئەندامەی مرۆڤەوە

زانایان ئەو تەنها ئەندامەی لەشی مرۆڤیان دیاریكرد كە كۆرۆنا ناتوانێت دزە بكاتە ناوی.

زانایانی زانكۆی واشنتۆن لە سانت لویس ئاشكرایانكرد گلێنەی چاو تەنها ئەندامی لەشی مرۆڤە كە ناهێڵێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لێوەی دزە بكاتە ناو لەشەوە.

ئەو زانایانە گلێنەی چاوی(25) كەسی خۆبەخش و پێشتریش گلێنەی چەند مشكێكی تاقیگەیان بەكارهێناوە بۆ تاقیكردنەوەیەكیان و سێ جۆری ڤایرۆسیان بەكارهێناوە لەوانە ڤایرۆسی (كۆڤید -19) و ڤایرۆسی (زیكا) و ڤایرۆسی (HSV-1) و بۆیان دەركەوتووە كە هەریەك لە ڤایرۆسەكانی ( زیكا و HSV-1) لەناو گلێنەدا زۆر بوون، بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەی پێنەكراوە.

تا ئێستاش زاناكان لێكۆلینەوە دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ڕاستودروستی هۆكاری ئەوە بزانن كە بۆچی ئەو دوو ڤایرۆسەی تر دەتوانن لە چاودا زۆر ببن و بۆچی گلێنەی چاو لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرگری دەكات؟
هەر بۆیە ئەو زانایانە ڕێنمایی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی دەكەن بە تایبەت ئەوانەی لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادان كە بەردەوام بن لە بەكارهێنانی چاویلكە و ئامرازەكانی تری خۆپاراستن، تا ئەو كاتەی دڵنیادەبن لەو هۆكارانەی وا دەكات گلێنەی چاو لە ئاست ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەرگریی بكات و نەهێڵێت ڤایرۆسەكە لە ڕێی چاوەوە بچێتە لەشەوە.

سەرچاوە: calendar news

 74 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*