فه‌تحوڵڵا حسێنی
و: گۆران
ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوریا، تا دێت به‌ره‌و لاوازیی و نه‌مان ده‌چێت، به‌هۆی مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقەوە بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌مه جگه له كاركردنی ئه‌سه‌د بۆ سه‌پاندنی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه لاوازه‌دا، كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی زیاتر له په‌نجا وڵاتی عه‌ره‌بی و خۆرئاوایی دانیان پێدانا و ئێستا ته‌نها توركیا پشتی ده‌گرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌جێندای كاركردنی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌وە له سوریا و هه‌وڵی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات.
دوای نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و حكومه‌تی دیمه‌شق و نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌سه‌د بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ له‌و وڵاته دوای زیاتر له 12 ساڵ جه‌نگی ناوخۆیی، ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی تازه دوای مه‌رجه‌كانی ئه‌سه‌د كه‌وتووه، هه‌رچه‌ندە مه‌رجی توند و قورسیش بن بۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه، توركیایه كه خۆی به‌دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت به هاوكاریی روسیا بۆ رازیكردنی ئه‌سه‌د، دوای شكستی هه‌وڵه‌كانی بۆ لاوازكردنی ئه‌و رژێمه.
حكومه‌تی ئه‌سه‌دیش باش دەركی به‌وه كردووه، كه پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی و سه‌ربازیی گشتگیر و سه‌قامگیر له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌وه‌ی چه‌ندین ناوچه هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی خۆی و روسیاشدان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به وریاییەوە له رۆژئاڤا نزیك ده‌كه‌وێته‌وه كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ئاشته‌وایی ناوخۆیی له‌و ناوچانه و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سوریا، كه تائێستاش مه‌ترسیی جدییه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌هۆی ئاڵۆزیی سیاسیی و سه‌ربازیی ناو سوریا و حكومه‌تی دیمه‌شقیش ئێستا ئۆپۆزسیۆن وه‌كو كارتێكی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی شكستخواردوو ده‌بینێت.
كورد لای خۆیه‌وه و له‌نێو جه‌رگه‌ی جه‌نگ و شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا، پشتی نه به حکومەتی ئه‌سه‌د و نه به پلانی ئۆپۆزسیۆن به‌ست، به‌ڵكو زیاتر پشتی به خۆی به‌ست بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌ی، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی گه‌لانی سوریاشدا بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی چاوی له‌سه‌ر پۆستی ده‌سه‌ڵات بێت له دیمه‌شق، یان به‌شێكیش بێت له پلانه هه‌رێمییه‌كان، كورد له‌و وڵاته ته‌نها پشتی به هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی به‌ست له ناوچه‌كانی رۆژئاڤا و پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره‌ی بۆ زیاتر له پێنج ملیۆن خه‌ڵكی سوریا دامه‌زراند، بەبێ چوونه ناو جەنگی تایفی و مه‌زهه‌بیشه‌وه كه نیوه‌ی خاكی سوریای وێران‌كرد.
مه‌رجه‌كانی ئه‌سه‌د بۆ ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی تونده و ئۆپۆزسیۆنیش به‌هۆی لاوازییەوە ناچاره كه به‌و مه‌رجانه رازی بێت، له‌كاتێكدا مه‌رجه‌كانی دیمه‌شق بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد تائێستا ته‌واو نه‌بووه، روسیاش لای خۆیه‌وه هه‌موو قورسایی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ردوولادا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك، كه جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی هاوكێشه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی ناو سوریا بێت، دوای ئاشکرابوونی پڕۆژه و ئه‌جێندا نا نیشمانییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له‌ناو سوریادا. گومان له‌وه‌شدا نییه كه ئۆپۆزسیۆن دوای ماوه‌یه‌كی تر، هه‌وڵی خۆنزیككردنه‌وه له كورد ده‌دات، به‌ڵام دوای له‌ده‌ستچوونی ده‌رفه‌ته‌كه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه خۆی به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له‌و وێرانكارییه‌ی روویداوه له‌و وڵاته و هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه له چاره‌سه‌ر.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا پێویستی به رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی و پاشان رێكه‌وتنێكی ناوخۆییه.