پێکهاتەکانی کوردستان و سەربەخۆیی سیاسی

10:21 - 2024-06-23
بڵێسە جەبار فەرمان
183 خوێندراوەتەوە

لە پاش چەند ساڵێک لە مۆنۆپۆلکردنی رای پێکهاتەکان «کەمینەکان»ی کوردستان، دوای بڕیاری دادگا بۆ رێکخستنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستاندا ئەگەر هەڵبژاردن لەم ساڵدا کرا، ململانێیەکی نوێی سیاسی لەناو خودی پێکهاتەکاندا دروست دەبێت بۆ نوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی خۆیان لەجیاتی بەکارهێنانیان.
ئەم دەستکەوتە سیاسییە گۆڕدراوە هی یەکێتییە و  دەتوانرێت  بەبەشێک لە راستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی حساب بکرێت.
ئەمە بڕوای دوور و درێژی یەکێتییە، شاراوە نییە یەکێتی وەک بەرەیەکی سیاسی ئازادیخوازی نەتەوەیی، هەر لەگەڵ دەستپێکیدا بووەتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو جیاوازییەکان و پاڵپشتی نەتەوەکانی تر. یەکێتیی نیشتیمانی لە هەموو سەردەمەکاندا خۆی بە پارێزەری ئەو نەتەوانە زانیوە کە خەباتیان کردووە لە پێناوی یەکسانی و بەدەستهێنانی مافەکانیان. وشەی کەمینەکان لە ئەدەبیاتی یەکێتیدا نەبووە، چونکە ئەوانی بە بەشێک لە کەلتووری جوانی کوردستانی و پێکەوەژیان زانیوە.
 یەکێتی بۆ کوردستانێک جەنگاوە بە تێکڕای جیاوازی ئاینیی و مەزهەبی و کەلتورییەکانەوە، هەربۆیە هەموو پێکهاتە جیاوازەکان یان لە ریزەکانی یەکێتیدا تێکۆشاون یان لە گەڵیدا هاوپەیمان بوون.
لە داهاتوودا یەکێتی ئاواتەخواز نییە چەند کورسی پێکهاتەکان لایەنگری ئەو بن یان نا، بەڵکو خوازیاری ئەوەیە لەم سەردەمە بە دواوە پێکهاتەکان ئازادانە نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و نوێنەرایەتی مافەکانی خۆیان بکەن.
یەکێتیش وەک هەموو جارێک پشتیوانی بێ مەرجدار دەبێت بۆیان.
* ئەندامی سەرکردایەتی (ی. ن. ک)

سەرۆک مام جەلال و یونادم یوسف کەنا

وتارەکانی نوسەر