توێژینەوە: ئەوەیە کە لە کوێ دەست پێدەکەیت و لە کوێ جیاوازی خەسڵەت و تایبەتمەندێتی هەر هەڵمەتێک لەبەرچاو دەگری؟، لێرەدا تۆ ئەو هەلەت هەیە بۆ پێشاندانی ئەوەی کە تۆ چەندە خۆت ئامادەکردوە بۆ دەرخستنی راستییەکان، بەڵام بە نووسین.
بەرەو پێشبردنی ستراتیژیەتی بردنەوە
پێویستە لە رێگەی دیاریکردنێکی راستەقینانەی روانگەی سیاسی دەست پێبکات، کە هەڵمەتەکەی تێدا بەرێوە دەبەیت، دەتوانیت ئەو جۆرە زانیارییانە کۆبکەیتەوە کە پێویستت پێیانە لەبەرەوپێشبردنی پلان و ستراتیژی هەڵمەتەکەدا، لێرەدا هەندێک هۆکار هەن کە زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا بە تەواوی شی بکەیتەوە و لێی تێبگەیت.
أ - جۆر و یاساکانی هەڵبژاردن چییە؟
ب - خاسیەتەکانی ئەو هەرێمە (بازنەیەکی هەڵبژاردن) چین؟
ج - خاسیەتەکانی دەنگدەران چین؟
د - لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا چی روویدابوو؟
هـ - ئەو هۆکارە سەرەکیانە چین کە کار دەکەنە سەر ئەو هەڵبژاردنە؟
و - پاڵێوراوەکان
ێ - یاساکانی هەڵبژاردن چین؟
أ - سەرەتا پێویستە یەکەم شت بزانین، جۆری ئەو هەڵبژاردنە چۆنە، ئەی یاساکانی چین.
*یاساکانی هەڵبژادن کاریگەرییەکی راستەوخۆیان بەسەر رەفتاری سیاسی حزبەکان و دەنگدەرانەوە هەیە، یاسای هەڵبژاردن لە زۆر رووەوە دەتوانێت کار لە حزبە سیاسییەکان بکات، توێژینەوەکان ئەو واقیعە دەردەبڕن کە یاساکانی هەڵبژاردن کار لە ژمارەی حزبە سیاسییەکانی وڵاتێک دەکەن، کەواتە ئەگەر لە هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تایبەتی وڵاتێکدا، بوونی حزبە جۆراوجۆرەکان هەڕەشە لە جێگیری سیاسی و تەبایی کۆمەڵایەتی دەکەن، بە شێوەیەکی سروشتی سیستمی زۆربەی یەک قۆناغی پێویست دەبێت و دەتوانیت رێگا لە پێکهاتنی حزبی بچووک بگرێت، لە سیستمی زۆربەی یەک قۆناغیدا ئومێدی حزبە بچوکەکان بۆ بەدەستهێنانی کورسی نوێنەرایەتی لە ئەنجومەندا کەمەو زیاتر چانسی حزبە گەورەکان لەبارترە بۆ بەدەستهێنانی کورسی نوێنەرایەتی.
*بۆ نمونە: (لە 1991 دوو زانای بەریتانی لە (509) هەڵبژاردنی 20 وڵاتدا، لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە هەمیشە لە سیستمی هەڵبژاردنی یەک قۆناغی کێبرکێ دەکەیتەوە، نێوان (5) حزب و لە سیستمی دوو قۆناغی کێبڕکێ دەکەیتەوە نێوان (8) حزبەوە.
ب - خەسڵەتە گرنگەکانی ئەو هەرێمە (بازنەیەکی هەڵبژاردن، فرەبازنەیی) چین؟
*ژمارەی دانیشتوان، چەند کەس لە شار و گەڕەک و چەند کەس لە لادێن .
*ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان دەبێت .
*ژمارەی ناوی ئەوانەی ناویان تۆمار کراوە لە تۆماری کومسیۆندا.
*ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە.
*ئەوانەی تۆمار نەکراون لایەنگری کام لایەنن، ئایا لایەنگرانی ئێمەی تێدایە .
*کەناڵەکانی راگەیاندن و بەدەستهێنانی زانیارییەکان.
ج - خەسڵەتە دیارەکانی دەنگدان چین؟
*لیستی تەواوی دەنگدەران .
چ - پشتگیرییەک بۆ پارتە جیاجیاکان هەیە.
*پێکهاتەی دیموگرافی دەنگدەرەکان چییە؟ ئاستی داهات، خوێندن، پێشە، رەگەز، نەژاد، ئاین، تەمەن .
*لە کوێ کار دەکات لە کوێ شت دەکڕێ، لەکوێ یاری دەکات.
* دابەشکردنی جوگرافیای دەنگدەرەکان چییە، چ رێژەیەک، لە شارە یان لە لادێ و گوندە بچوکەکانە .
*ئایا دەنگدەر لە ماڵی تاک دەژی یان شوقە .
* چۆن وەسفی لایەنگیریی خۆت و ئەو دەنگدەرانەی کە بە هیوان قایلیان بکەیت دەنگت پێ بدەن.
* بایەخ بە خوێندن دەدەن یان خانەنشین بوون.
د - هەڵبژاردنی رابردوو چی روویداوە؟
*پێویستە زانیاریی تەواو لەسەر هەڵبژاردنی رابردوو بزانیت، کێ لە هەڵبژاردنی رابردوودا دابەش بووه، بزانێت کێ لە هەڵبژاردنی پێشوودا خۆی پاڵاوتووە، ئەنجامەکەی چەند بووە.
*چەند دەنگدەر پێویستە بۆ بردنەوە.
*پێشبینی کردنی رێژەی دەنگدان و ئاستەکانی هێڵی بنکەی پشتگیری بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
*پاڵێوراوانی خاوەن پەیام چۆن کاریان کردووە.
*پێویستە بە پەندوەرگرتن لەوانەی پێشوو تۆ لەمەیاندا باشتر و بە پلانتر کار بکەیت .
هـ - ئەو هۆکارانەی کار دەکەنە سەر هەڵبژاردن
دەبێت سەرنج بدەی لەو هۆکارانەی کە کار لە هەڵبژاردنەکە دەکەن ، واتا ئەو خاڵانەی کە جێگەی نیگەرانین بۆ دەنگدەر و هەڵمەتە سیاسییەکانی تر، مەسەلەی ناوخۆیی و هەرێمی کە جێ بایەخە لای دەنگدەر، ئەو هاندەرانەی کە هانی دەنگدەر دەدەن بۆ دەنگدان، کارتێکردنی هەڵمەتەکانی تر چییە بۆ سەر هەڵبژاردنەکە، پەیوەندیی تۆ بەپارتەکەت و پاڵێوراوانی تر لەسەر هەمان لیست کاریگەریی دەبێت لەسەر ستراتیژەکە.
و - پاڵێوراوەکان.
1 - خاڵی بەهێز و لاوازی پاڵێوراوەکەت چییە؟
2 - سی ڤی پاڵێوراو لە مناڵییەوە تا رۆژی هەڵبژاردن ئامادە بکە.
3 - لایەنی بەهێز و لاوازی پاڵێوراوانی نەیارەکانت (بەرامبەر). لە هەموو روویەکەوە دەستنیشان بکە.