لە کەمپینی هەڵبژاردندا، چی بکرێت بۆ سەرکەوتن؟

10:21 - 2024-10-13
نەریمان مەجید
104 خوێندراوەتەوە

قۆناغی دووەم: دەستنیشانکردنی ئامانج
چی بکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنەی زۆرجار بەڕێوبەرانی هەڵمەتەکە، لە بیری دەکەن؟ چەند دەنگ پێویستە بۆ مسۆگەرکردنی و لە چ شوێنێکدا ئەو دەنگە بەدەست دەهێنرێت؟
هەڵبەتە سەرچاوەی سەرەکیی سەرخستنی هەر پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن جەخت لە (کات، پارە، تواناکانی خەڵک) دەکاتەوە، وەکو بەشێک لە توێژینەوەکەت پێویستە ئەوە بزانیت کە:
- ئامانج لە هەڵمەتەکە بەدەستهێنانی دەنگ و کورسییە.
- لە کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکەدا، دەبێت وتارەکانت ئاڕاستەکراوبن بۆ ئەو دەنگدەرانەی بە لایەنگری خۆتی دەزانیت.
- هەر کات وتار و پەیامت بۆ خەڵکی گشتی بوو، دڵنیابە کە تۆ کات و پارە و ماندوبوونی کادرەکانت بە فیڕۆ دەدەیت.

پێویستە لە دیاریکردنی ئامانجدا، پەیڕەویی ئەم خاڵانە بکەیت:
آ - دیاریکردنی کۆی گشتی دانیشتوانی بازنەکەت.
ب - دیاریکردنی کۆی گشتیی دەنگدەران و تۆمارکراوان لە ناوەندەکانی کۆمسێون.
ج - ئەو دەنگانەی پێویستە بۆ بردنەوە.
د -پێشبینیکردنی ژمارەی ئەوانەی دەنگ دەدەن.
‌هـ -ژمارەی ئەو ماڵانەی ئەو دەنگدەرانەی تیایدا دەژین.

 

لە کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، دەبێت وتارەکانت ئاڕاستەکراوبن بۆ ئەو دەنگدەرانەی بە لایەنگری خۆتیان دەزانیت

 

جۆرەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن
1 - دەتوانین لە گۆشەنیگای جیاجیاوە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دابەشبکەین بۆ چەند جۆرێک.
2 - بەپێی شێوە و جۆری ئامرازەکانی پەیوەندی.
3 - بەپێی ئامانجی هەڵمەتی هەڵبژاردن.
4 - بەپێی جەماوەر.
5 -بەپێی جۆرەکانی بەرنامەکانی هەڵبژاردن.
6 - بەپێی ناوچەی جوگرافی.
7 - بەپێی مەودای کات.
8 - بەپێی ئەو کەسەی پەیوەندییەکە دەکات.
9 - لە رووی ئاراستەوە.

بۆ سەرخستنی پلانەکەت لە دیاریکردنی ئامانجی هەڵمەتەکەدا پێویستە ئەم پرسیارانە لە خۆت بکەیت:
-چەند کەس لە ناوچەکەدا دەژین؟
-چەند کەس لەو خەڵکانە دەتوانن لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن؟
-پێشبینی دەکەیت چ رێژەیەك لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ بدات؟
-پێشبینی دەکەیت کە ژمارەی دەنگدەرانی راستەقینە چەند بێت؟
-چەند پاڵێوراو خۆی دەپاڵێوێ بۆ ئەو پلەیە؟
-چەند لەو پاڵێوراوانە بە جدی دەکرێ دایان بنێی؟
-ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بڕوا دەکەیت هەر پاڵێوراوێک چ رێژەیەك بەدەست بهێنێت؟
-پێویستت بە چەند دەنگی دەنگدەران هەیە بۆ بردنەوە؟
-ژمارەی راستەقینەی پێویست بۆ بردنەوە چەندە؟
-وەك رێژەیەك چەند دەنگدەر لە ماڵێکدا دەژین؟
-ئایا هەموو ئەو دەنگدەرانەی کە لە هەمان ماڵدا دەژین، مەبەستیانە دەنگ بۆ هەمان پاڵێوراو بدەن؟
-ئەگەر مەبەستیان بێت دەنگ بۆ هەمان پاڵێوراو بدەن، پێویستت بە پشتگیریی چەند ماڵ هەیە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن؟
-پێویستت بە پەیوەندیکردنی چەند ماڵ هەیە بۆئەوەی پەیامەکەت بگاتە ژمارەیەکی تەواوی دەنگدەر بۆ بەدەستهێنانی بردنەوە؟

وتارەکانی نوسەر