چەند سەرنجێک دەربارەی هەڵمەتی هەڵبژاردن

09:58 - 2024-10-02
نەریمان مەجید
344 خوێندراوەتەوە

نەریمان مەجید



              
هەڵمەتی هەڵبژاردن چییە؟ پرۆسەیەکی رێکخراوی پروپاگەندەکردنی بەردەوامە، پاڵێوراو، یان   پارت، یاخود قەوارەی سیاسی پلانی بۆ داناوە.
هەموو توانا بەردەستەکانی و شێوازە جیاجیاکانی قایلکردن بەشێوەی شەرعی و لە چوارچێوەی یاسادا بەکاردە‌هێنرێت بۆ گەیاندنی نامەیەکی دیاریکراو (پەیام، بەرنامەی هەڵبژاردن)بە دەنگدەرەکانی، بۆئەوەی کاربکاتە سەر پرۆسەی دەنگدان و بە قازانجی پاڵێوراو یان ئەو لیستە بشکێتەوە کە نوێنەرایەتی دەکات.
هەر هەڵمەتێکی هەڵبژاردن لە ژیانی هەر حیزبێکی سیاسیدا دیارە ئەزموونی خۆش و سەرسورهێنەر و بگرە ناخۆشیشی بە دواوە دەبێت زۆر شت روودەدەن لە رۆژەکانی بانگەشە تا رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان.
دیارە توێژینەوەی بەردەوام و کارکردن و دانانی پلانی گونجاو بۆ بەڕێکردنی ئەو کەرنەڤاڵە وادەکات بتوانیت خۆت بۆ ئەو کێشانە ئامادە بکەیت کە رووبەڕووت دەبێتەوە، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکەیت.

 

ئەو هەڵمەتەی کە پەیامێک و پلانێکی گونجاوی نییە تاپێی هەڵبستێ، پارە و کات و توانا مرۆییەکان بەفیڕۆ دەدات، هەردەم رووی لە راگەیاندن و پەیامی نەیارانە بەبێ ئامانج

 

لێرەدا پێمخۆشە بە چەند قۆناغێک یان چەند هەنگاوێک تیشک بخەینە سەر ئەو خاڵانەی کە هاوکارمان دەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنمان لە بەدیهێنان و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ قەوارە سیاسییەکەمان، یان بۆ پاڵێوراوانمان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا.
لەبەرئەوەی زەمینەی سیاسی هەر وڵاتێک هۆکارێکی گرنگە بۆ هەر هەڵمەتێکی هەڵبژاردن، لە هەموو بارەکاندا هۆکاری هەرە گرنگ جیاوازییە لەنێوان(براوە و دۆڕاو)دا.
سێ جۆر هەڵمەتی سیاسی هەن، رەنگە هیچ کامێکیان شانسی سەرکەوتنی نەبێ ئەو جۆرانەش:
 یەکەم: ئەو هەڵمەتەی کە پەیامێکی رازیکەرانە و بیرۆکەیەکی روونی نییە دەربارەی ئەوەی کە دەیەوێت کام دەنگدەر رازی بکات؟ ئەم جۆرە ئاراستەکردنی لە دەستداوە.
 دووەم: ئەو هەڵمەتەی کە پەیامێک و پلانێکی گونجاوی نییە تاپێی هەڵبستێ، پارە و کات و توانا مرۆییەکان بەفیڕۆ دەدات، هەردەم رووی لە راگەیاندن و پەیامی نەیارانە بەبێ ئامانج.
 سێ یەم: ئەم جۆرەیان پەیام و پلان و هزری روونی هەیە، بەڵام سەرکەوتوو نییە لە بەدواداچوونی پلانەکە، بۆ نموونە رۆژانە کارە گرنگەکان ناکات، بەڵکو بە هۆی تەمبەڵی و پشتگوێ خستنەوە لە بەرامبەری نەکردنیدا بیانوو دەدۆزێتەوە.
هەڵمەتی سیاسی سەرکەوتوو
ئەو هەڵمەتەیە کە کات بەکاردێنێ بۆ پەیوەندیکردن بە دەنگدەر، پەیامێکی قایلکەرانە بەرەوپێش دەبات و بەردەوام دەبێ لە کارکردن بێ ماندوو بوون لە رێگای بەکار‌هێنانی پلانێکی گونجاو بۆ پەیوەندیکردن بە دەنگدەران ئامانجی گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردنە.
بنەمای گرنگ و سەرەکی هەر هەڵمەتێکی هەڵبژاردن، کاری سادەن ئەگەر باش خۆتی بۆ ئامادە بکەیت، هەموو هەڵمەتەکان دەبێت دووبارە و چەندبارە بکرێتەوە، پەیامێکی قایلکەرانە بگەینێتە ئەو خەڵکەی کە دەنگ دەدەن کە ئەمەش بنەمای زێڕینی سیاسەتە هەڵمەتی سیاسی پڕۆسەیەکی گواستنەوەی(گەیاندنە) پەیامی راستە بۆ گروپی راستەقینەی دەنگدەران. کەواتە بۆ پێداچوونەوەی پرۆسەکە پێویستە هەنگاو بە هەنگاو یان قۆناغ بە قۆناغ پلانێکی نوسراومان هەبێ بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەم شێوەیەی خوارەوە:
قۆناغی یەکەم: توێژینەوە
قوناغی دووەم: دەست نیشانکردنی ئامانج
قۆناغی سێیەم: بە ئامانج گرتنی دەنگدەر
قۆنا‌غی چوارەم: پەیامی هەڵمەتەکە
قۆنا‌غی پێنجەم: پەرەپێدانی پلانەکە
قۆناغی شەشەم: ئەنجامدانی پلانەکە.


وتارەکانی نوسەر