سەرۆک ئەوەی دەیڵێت، جێبەجێی دەکات

03:22 - 2025-01-17
هێمن عەزیز
142 خوێندراوەتەوە

لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیکردەوە کە بە تایبەتی بە کاک مەسعودی ڕاگەیاندووە پێویستە لەگەڵ هاوڕێ مەزڵوم کۆبانێ دابنیشێت، پێش ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت. ئەمەش نیشانەی دووربینی و هەستیاریی سەرۆکە بەرامبەر بە پرسە نەتەوەییەکان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە ئامانجە گەورەکەی لەبەرچاو گرتووە و خەمخۆری هەر چوار پارچەی کوردستان بووە.

 گرنگە هەموو حزبە سیاسییەکان یەکدەنگ بن و پشتیوانی لە پڕۆژەکانی سەرۆک بافڵ بکەن. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین نیشتیمانێکی پارێزراو و ئارام بۆ خەڵکی ماندوو و بەشمەینەتی کوردستان دابین بکەین.

سەردانی مەزڵوم کۆبانی بۆ کوردستان و کۆبوونەوەی لە هەولێر، دوای ماوەیەک لە وتارەکەی سەرۆک بافڵ، بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر ئەوەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ بە کردەوە کار بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی کوردستان دەکەن. ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە گرنگە وای کردووە کە دەباشان ببێتە ناوەندی بڕیارە چارەنووسسازەکان بۆ گەلی کوردستان.

سەرۆک بافڵ لە هەنگاوە سیاسییەکانیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، سەرەتا و کۆتایی بیرکردنەوەی خزمەتی خەڵکی کوردستانە. ڕێکەوتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان کردووەتە ئەولەویەتی سەرەکی. ئەم ڕوانگە نیشتمانییە فراوانە، دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆک بافڵ میراتگری ڕاستەقینەی سیاسەتی دروستکەرانەی مام جەلالە.

ئەم هەڵوێستە نەتەوەییە بەرزە و کارکردن بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ لە ئاستی بەرپرسیارێتی مێژووییدان و بە وردبینییەوە کار بۆ داهاتووی گەلەکەمان دەکەن.

وتارەکانی نوسەر