دۆناڵد ترەمپ و جەنگی ئۆکرانیا و روسیا

10:12 - 2025-01-28
عەباس عەبدولڕەزاق
157 خوێندراوەتەوە

روسیا بەبێ دڵنیابوون، لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و سەروەریی خۆی لە ناوچەی بەلقان، مل نانێت بۆ سازش

لە مەڕاسیمی دەستبەکاربوونیدا، ترەمپ وتارێکی پڕ لە ئاماژەی پێشکەشکرد لەسەر کێشە جیهانییەکان بەتایبەتی جەنگی ئۆکرانیا و روسیا.
ترەمپ خۆی لە بەرامبەر چەند هاوسەنگێکی قورسدا دەبینێتەوە و ناتوانێت بە ئاسانی چارەسەری خێرای بکات لەوانەی لەکاتی بانگەشەدا بە بەڵێن دەیووت: (کێشەی ئۆکرانیا بە 24 سەعات کۆتایی پێدێنم)، ئێستا رووبەڕووی چەند بەربەستێکی ناوخۆی و دەرەکی دەبێتەوە. 
یەکێک لەو بەربەستانە یەکێتی ئەوروپایە کە کاریگەریی لەسەر واشنتۆن و سەپاندنی مەرج و ئەجێندای خۆی هەیە و کاریگەریی دەبێت لە بڕیاری چارەسەری جەنگی ئۆکرانیا و بەم نزیکانە بە پێچەوانەوە لەوانەیە ببێتە هۆکاری دابەشبوونی درێژخایەنی جەنگی سارد لە نێوان روسیا و ئەوروپا لە شێوەی ئەوەی پێشتر لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەورودا هەبووە.

هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر ئەوروپا و روسیا 
هەرچەند ترەمپ کار لەسەر ئەوە دەکات بەشێوەیەکی (پراگماتیانە) لەگەڵ ئەوروپا هەڵسوکەوت بکات، ئەویش وەک لە وتارەکەی ئاماژەی پێداوە دەیەوێت سزاکانی کۆمارییەکان کە لەهەندێک بابەتی تر خۆی دەبینێتەوە لەسەر ئەوروپا هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی گوشاری ئابووریی ناوخۆیی لەسەریان کەمبکاتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی ئەوروپا پیشەسازی و پشتگیریی سەربازیی گەشەپێداوە بەهۆی ئەو جەنگەوە کە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی        گوشاری ئابووری. 
بۆیە ترەمپ دەیەوێت هەندێک سازش بۆ دابەزاندنی ئاستی داواکارییەکانیان بەدەستبێنێت. 
تێڕوانینی ترەمپ بەرامبەر ‌روسیا جیاوازە، سەرەڕای ئەوەی سەرکۆنەی دەکات دەڵێت نەدەبوایە بە جەنگ چارەسەربکرایە، دان بەوەشدا دەنێت کە ترسی روسیا لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، مافێکی شەرعییە، بەڵام دواتر ئاماژە بەوە دەداتەوە کە گرتنەبەری جەنگ لەلایەن پوتنەوە، کارێکی هەڵەیە وایدەرخستوە کە تێدەگات لە نیگەرانییەکانی روسەکان بەرامبەر ئاسایشی نەتەوەییان.  

بۆچی ترەمپ داوا لە چین دەکات کە روسیا قایل بکات؟ 
داواکەی ترەمپ لە چین بۆ هاوکاریکردنی لە قایلکردنی پوتن لە راگرتنی جەنگ، لە هەندێک لە ناوەندەکان بە گاڵتەجاڕی ناوزەد کراوە، لە هەندێک لە ناوەندەکانیش وای بۆدەچن ئیحراج بوونی چینە بۆ ململانێی گۆڕانکارییە هاوکێشەکانی داهاتوو. 
بەڵام خوێندنەوەی پێچەوانە بۆ وتەکەی ترەمپ واپێدەچێت جەختکردنەوە بێت و ئەماژەیەکی بەدوادا بێت لەبەرئەوەی پوتن لە بەرژەوەندیی روسیاوە بۆ کێشەکە دەڕوانێت، ئەویش خۆی لە خۆیدا دەبێتە بەرەیەکی گوشار لەسەر چین. 
لەبەرئەوەی روسیا راشکاوانە ئاماژە بەوە دەدات، پەلەیان نییە بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئەڵمانیا. لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە داواکاریی ترەمپ بێبنەما نییە. 
روسیا بەبێ دڵنیابوون، لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و سەروەریی خۆی لە ناوچەی بەلقان، مل نانێت بۆ سازش.
لەلایەکی ترەوە بە ئاسانی دەستبەرداری دورگەی قەرم و ناوچەی دومباس نابێت. بەهەمان شێوە ئۆکرانیا بە ئاسانی ئەو داواکارییە قبیوڵ ناکات. 
لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت ئاسان نییە بۆ ترەمپ داوا لە ئۆکرانیا بکات دەستبەرداری هەریەک لەو شوێنانە ببێت. جگە لەوەش لەناو ئیدارەی کۆشکی سپیدا ژمارەیەک لە هەڵۆکانی حزبی کۆماریی خۆیان بە لایەنگری ئۆکرانیا دەزانن، ئەویش کێشەیەکی کەیە بۆ سەرۆک ترەمپ. 

ئاستەنگییەکانی وەستاندنی جەنگەکە 
لێرەدا دەبینین ژلینسکی سەرۆکی ئوکرانیا، ئامادەیە بۆ کۆتاییپێهێنانی جەنگەکە و دانوستان لەگەڵ روسیادا، بەڵام روسیا نایەوێت بەبێ ئەوەی هیچ راسپاردەیەکی دڵنیایی ئاسایش بەدەست بێنێت کۆتایی بە جەنگەکە بێنێت. 
ئەگەر دۆخی وەستاندنی جەنگەکە بەرزبێتەوە، دەکرێت بە پردێکی پۆڵایینی نوێ بەدەست ئەوروپاوە و دوورخستنەوەی لە هەناردەکردنی (غاز) بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، بۆیە ئاستەنگە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بەرامبەر ترەمپ لە گەشەکردندا دەبێت و هەر پلانێکی بۆ وەستاندنی جەنگەکە رووبەڕووی دژایەتی کۆنگرێس و یەکگرتووانی دیموکراتەکان دەبێتەوە و لەناو کۆمارییەکانیش زۆر رازی نیین بە نزیکبوونەوەی ترەمپ لە روسیاوە.

کارتی گوشاری ترەمپ لە چارەسەری کێشەکە
بێگومان سەرەڕای ئەوەی ئاماژەمان پێدا ، کارتی گوشاری زۆری ماوە بەدەستەوە بۆ سەر سێگۆشەی بەرەنگاریی لە بۆچوونەکانی. دەبێت هاوسەنگیی لەگەڵ ئەوروپا و روسیا بەکاربێنێت، وەک کارتی گوشار بێت بۆ سەپاندنی سزاکانی لەسەرووی هەمویانەوە. 
وەک چۆن سزای (قەیسەر)ی سەپاند بەسەر سوریا، بەهەمان شێوە دەتوانێت سزای (کات) بەسەر روسیادا یان هەر سزایەک بسەپێنێت. 
ئەوە وادەکات لە بەرژەوەندیی روسیا بێت و جەنگەکە کۆتایی پێبهێنێت. لەبەرئەوەی بوونی سزا قورسەکان وادەکات، روسیا نەتوانێت بەردەوام بێت لە ستراتیژیی تێچووی سەربازی و بەردەوامی بدات بە جەنگ. 
پوتن بەرژەوەندیی خۆی هەیە لە کۆتاییهێنانی جەنگەکە، بۆیە راگرتنی جەنگ هێندە ئاسان نییە کە ترەمپ باسی دەکات. 
بێگومان وەک دەزانین ترەمپ هیچ بەرنامەیەکی دیاریکراوی نییە بۆ چارەسەری کێشەکان، ئەو قسانەی دەیکات لە دووتوێی بەرنامەیەکی دیاریکراودا جێگیر نەکراوە، بەڵکو فڕێدانی ئاماژەیە بۆ رەوتەکەی. 
ئەگەر ترەمپ گوشاری زۆر بخاتە سەر ئەوروپا، لەلایەنی ئابوورییەوە وادەکات یەکێتیی ئەوروپا، بیر لە سەربەخۆیی گەورەی سیاسی و بەرەنگاریی ئابووریی بکاتەوە لە یەک کاتدا، لەبەر ئەوەی ئەوروپا پێویستی بە پاراستنی ئەمریکایە لە هەڕەشەکانی روسیا کە وادەکات پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاڵۆز و پڕ لە هاوسەنگییەکان دەبێت و زۆر وردەکاری تێدا بەدی دەکرێت.
ئەوروپا لەکاتی دەستپێکردنی جەنگەکە پەرەی بە پیشەسازیی سەربازیی داوە و یارمەتییەکانی زیاترکردوە بۆ ئۆکرانیا و وەک کارگەیەکی سەرەکی پیشەسازی، چەکیان ئامادە دەکرد بۆ بەردەوامیی ئۆکرانیا، لەوانەش ئەڵمانیا – پۆڵەندا و تورکیایە. 
بەهۆی زنجیرەیەک هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکرانیا، ئەویش بوو بەهۆکاری ئەوەی ئەوروپا وەک یاریکەری سەرەکی دەرکەوێت لە ململانێکان نەک وەک پاشکۆیەکی ئەمریکا. نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت سەرەتاکانی جەنگەکە ئەمریکا هاوکاریی سەربازیی زۆری ئۆکرانیای کردووە.
تێگەیشتنی زیاتر لەناوخۆی ئەمریکا زۆر ئاڵۆزە، لەبەر ئەوەی دامەزراوە سیاسییەکان رێگریی جۆراوجۆری تێدایە و بۆ هەر بڕیارێکی ترەمپ بەئاسانی رازی نابێت بە گۆڕینی هێز. 
ئەگەر ترەمپ سەرکەوتوو بێت لە ئاگربەستێکی کاتیشدا لە جەنگی ئۆکرانیا، ئەوا ئەوروپا دابەش دەکات و بۆ سەردەمی جەنگی ساردی دەبات.

پێناچێت روسیا لە ئۆکرانیا بکشێتەوە تا ئامانجەکانی بەدینەهێنێت

وتارەکانی نوسەر