ژنێك بە قەد باڵای چیای سەفین بەرز، لووتکەی هەڵوێست و ئیرادەی پۆڵاینی ژنی کورد؛ لووتکەی مۆڕاڵی سیاسی، لووتکەی خاکی و خەڵکی، لووتکەی وەفاداری بۆ شاری شاران و هەموو کوردستان، لووتکەی سەرکردە و رێبەرایەتی؛ کە مێژوو بە شانازییەوە باسی دەکات و ناوی بە گەورەی هێشتۆتەوە.
لەشۆڕشدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد (دادە)، نموونەیەكی جوانی بەهێزی ژنی كورد بووە، كە لە مێژووی خەباتدا رۆڵی گرنگ و بەرچووی هەبووە و شانبەشانی برا پێشمەرگەكانی، بەردەوام لە پێشی پێشەوەی خەبات بووە و بەشێکی گرنگی وەرچەرخان بووە.
لەژیانی گەنجیدا دەست لە ژیانی شەخسی هەڵدەگرێت و کەژەکان دەکاتە دۆست هەڤاڵی خۆی و دەبێتە بەشێک لە بەشدارانی سەختیی خەبات و ئیرادە بۆ روبەڕوبوونەوەی فاشیزم.
لە بواری میدیا و کاری رۆژنامەگەریدا کامێرەکەی شانی دادە بووە هەگبەی ئەرشیفی شۆڕش و پاشان دروستکردنی تیڤی خاک و کوردسات و پشتگیریی میدیا بەگشتی و پشتگیریکردنی میدیای ئازاد.
لە سەردەمی شۆڕشدا بووە گەواهیدەری ئەو ستەمكارییەی بەعس و فاشییزمی سەدامی کە بەرامبەر گوندەكانی كوردستان كردیان و نزیکەی پێنج هەزار گوندیان سووتاند و كامێرەكەی شانی هێرۆخان گەواهیدەری راستەقینەی تۆماركردنی تراژیدیای بۆردومانكردنی خەڵكی بێدیفاعی كوردستان بوو.
هەر ئەوەبوو كە بۆ یەكەمینجار لە میدیاكاندا بڵاوبۆوە و دۆزی كوردی زیاتری بە جیهان ناساند و رای گشتی بەخەبەر هێنایەوە. (
سەركردە ژنێكی بڵندە) هێرۆخان لەو جۆرە كەسایەتییانەیە كە مێژوو خوڵقاندوێتی، ئەو سەرباری ئەوەی كەم دوو بێدەنگ بوو، دووربوو لە هاتنە بەردەم شاشە و خۆنمایشكردن و موجامەلەی سیاسی، بە بێدەنگی زۆر خزمەتی گەورەی كرد.
لە بواری كۆمەڵگەی مەدەنی هێرۆخان بە فیعلی ئەو كارەی كرد كە بەردەوام پشتی چینی دەستەبژێربوو بۆئەوەی هەست بەبێ پشتیوانی نەكەن.
لەسەر دەستی هێرۆخاندا زۆر شوێنەواری كوردستان پارێزرا، گەنج شوێنێكی دییەوە بۆ دەرخستنی تواناكانی بۆ ئەوەش سەنتەری گەنجان لە تەواوی باشووری كوردستاندا بووە ئەو شوێنەی گەنجان كردیانە ماڵی تواناكانیان.
مناڵپارێز و خزمەتكردنی رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و ژنان و زۆر شوێنی تر لە كارە باشەكانی بوون.
بۆ یەكەمینجار لە هەرێم و لە سلێمانی خەڵوەتگەی پیریی بنیاتنا بۆئەوەی ببێتە ماڵی بێدەرەتانان و کوردساتیشی کردە بزوێنەری پارێزگاری لە کەلتور و پەروەردە و مەعریفە بۆ ئاراستەکردنی کۆمەڵ.
پشتگیری شۆڕشی پارچەكانی تر بووە
هێرۆخان هەمیشە پشتگیریی سەرخستنی شۆڕش بووە لە پارچەكانی تری كوردستان لە سەروبەندی شۆڕش لە سوریا و دوای پەلاماردانی داعش، یەكێک لەو سەركردانەی كورد بوو كە بە هەڵوێست و مادی و مەعنەویی پشتگیریی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان بووە، هەرچەندە كەمتر باسی لەوە كردووە، بەڵام هێرۆخان جەسورانە ویستی هەبووە بۆ سەرخستنی شۆڕش و پشتگیریكردنی شۆڕشی پارچەكانی تری كوردستان.
رۆحییەتی نیشتمانپەروەریی لە كار و كردەوەكانی هێرۆخاندا لەوپەڕی بەرزی و بڵندیدا بووە و وەفادارانە پشتگیر بووە.