مەریوان مەسعود
38
كاریزمایی ژن، لەو نامه‌یه‌ى هێرۆ خان بۆ (د.محه‌مەد سابیر)ى هاوڕێى ته‌مه‌نى نووسی!
زۆربه‌ى جار، كاتێك ده‌مه‌وێت بابه‌تێك له‌باره‌ى كه‌سایه‌تییه‌ك بنووسم، به‌تایبه‌ت كه بابه‌ته‌كانى من زۆرتر بنكۆڵكاریین، تا نه‌گه‌مه قه‌ناعه‌ت، بابه‌ته‌كه نانووسم، كه‌چى سه‌یر ده‌كه‌یت، كه‌سایه‌تییه‌كه زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر بووه له‌سه‌رده‌مى خۆى و شوێنده‌ستى زۆر دیاربووه له كۆمه‌ڵگە و له رووداوه‌كاندا، بەڵام كه‌مترین سه‌رچاوه و نووسین و بابه‌ت و به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستوخه‌تى هه‌یه له ئه‌رشیفدا و كاتێک دەگەڕێی بۆ ناوه‌كه‌ى، كه‌مترین زانیاریت له‌باره‌یه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
نامه‌یه‌كى گرنگ
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه بنووسم و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى گرنگى شرۆڤه بكه‌م، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د (هێرۆ خان)ە، كه له‌زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى ژیانى، چ له منداڵی و چ له هه‌رزه‌كاری و چ له كامڵ بووندا، هه‌میشه به‌و جۆره‌ى قۆناغه‌كه ویستوویه‌تى خه‌باتى كردووه، له پێناو كوردایه‌تى و هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مۆدێرن و هۆشیاردا، كه تێیدا مرۆڤ سه‌نته‌ر بێت و هیچ شتێك له مرۆڤ گه‌وره‌تر نه‌بێت.
هێرۆ خان، كه من لێره نامه‌یه‌كى گرنگ و مێژوویی شرۆڤه ده‌كه‌م، تێیدا ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌م خاتوونه تێكۆشه‌ره چه‌ند په‌رۆش و خۆشحاڵ بووه، كاتێک وه‌ك ئه‌ندامى رێكخستنه‌كانى (كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌ران) قبوڵكراوه، له كاتێكدا ئه‌و كچى تێكۆشه‌ر و مامۆستاى كوردایه‌تى، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هاوسه‌رى كاریزماى كوردایه‌تى و خه‌بات، مام جه‌لال تاڵه‌بانى بوو، له‌وانه‌یه بێ هیچ خۆ ماندووكردنێک ببوایه به ئه‌ندامى هه‌ر رێكخستنێک كه بیویستایه، به‌ڵام نه‌خێر! هێرۆخان له‌وه‌شدا جیاواز بوو، به‌ڵكو به رێگه‌ى تایبەتی خۆى داواى ئه‌ندامبوونى كردووه له سه‌ركردایه‌تى (كۆمه‌ڵه)، ئه‌ویش له رێگه‌ى هاوڕێى دێرین و هاوخه‌باتى خۆى د. محه‌مه‌د سابیر، كه دیاره له رێگه‌ى نامه‌یه‌كه‌وه داواى له د. محه‌مه‌د سابیر كردووه تا داواكاریى ئه‌ندامبوونى له كۆمه‌ڵه بۆ به‌رزبكاته‌وه، دیارە به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌ندامبوونه‌كه‌ى قبوڵ ده‌كرێت، بۆیه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له نامه‌یه‌كدا كه له 25/10/1978 بۆ د. محه‌مه‌د سابیرى نووسیوه، تێیدا سوپاسگوزاری د. محه‌مەد سابیره، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیشه كه ئه‌ندامبوونه‌كه‌ى قبوڵ كراوه له‌سه‌ره‌تاى نامه‌كه‌دا، هێرۆخان هۆكارى سه‌فه‌ر نه‌كردنه‌كه‌ى بۆ شام، هه‌روه‌ها دره‌نگ كه‌وتن له نووسینى نامه‌كه‌ى بۆ د. حه‌مه سابیر روونده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت:
(بۆ براى زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویست كاك حه‌مه سابیر برا ئه‌م كات و هه‌موو كاتێكت شاد
زۆر زۆر داواى لێبوردنت لێ ئه‌كه‌م چونكه نامه‌كه‌م زۆر دواكه‌وت، به‌ڵام هۆكه‌ى ئه‌وه‌بو كه به‌ته‌ماى رۆیشتنم بۆ شام تا قه‌راریشم داب‌و كه چه‌ن رۆژێك بڕۆم و نامه‌م بۆ نوسى بوى له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه، به‌ڵام دوایی تلفون یان بۆ كردم عیینى رۆژ كه نه‌ڕۆمه‌وه شام جارێ ئنجا هه‌ر له مه‌راقا بوم كه بڕۆمه‌وه یان تا دوێنێ دكتۆر كه‌مال (مه‌به‌ستى هێرۆخان د.كه‌مال خۆشناوه) به‌ماڵى ئێمه‌ى وتبو له شام كه جارێ نه‌ڕۆمه‌وه تا ته‌لفونم بۆ نه‌كه‌ن. انجا هه‌مو مه‌شروعه‌كانم گۆڕان نازانم سه‌به‌یش چیتر ده‌بێ كه جارێ نه‌ڕۆمه‌وه هه‌ر واى به‌باش ئه‌زانن یان شتێك هه‌یه ئه‌حواڵى كاك سالارم بپرسه (مه‌به‌ستى هێرۆ خان سالار عه‌زیزه) وتیان ده‌مێكه رۆیشتۆته‌وه. نازانم ته‌لفونى بۆ كردى یان نه).
هەمیشە شان به‌شانى برا پێشمه‌رگه‌كان خه‌باتى كردووه، بۆیه نازناوى (داده هێرۆ)ی له‌لایه‌ن برا پێشمه‌رگه‌كانه‌وه پێدراوه
ده‌ستپێكردنى كارى سیاسی
هێرۆ خان، كه له 12 /6/1948 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی رۆشنبیر و كوردپه‌روه‌ردا گەورە بوو‌ە، قۆناغەکانی خوێندنی بڕیووە و چەندینجار بەهۆی هەڵاتن و تێکچوونی دۆخی عیراق و هه‌ڵوێست و كوردایه‌تى بنه‌ماڵه‌كه‌یان لە خوێندن دابڕاوە، لە کۆتاییدا لە ساڵی 1972 دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی به‌كالۆریۆس له بوارى كۆمه‌ڵناسى لە زانکۆی موستەنسەرییە لە به‌غدا، بەهۆی ئەوەی ساڵی پەنجاکان باوکی (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) لەلایەن سەرانی حکومەتى ئه‌و كاتى عیراقه‌وه دەستگیر دەکرێت، هێرۆخان رووی بەرەو سیاسەت دەچەرخێت و شوێنی دەکەوێت، له سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتا لەگەڵ مام جەلال تاڵەبانی هاوسەرگیری کردووە و شانبەشانی ئەو لەقۆناغەکانی دواتردا لە شاخدا بوو‌ە و هه‌میشه نموونه‌ى ژنێكى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه بووه، هه‌رگیز باوه‌ڕى به‌وه نه‌بووه كه ئیستغلالى ناو و پێگه‌ى باوكى و هاوسه‌ره‌كه‌ى بكات، به‌ڵكو هه‌میشه خۆى تێكۆشاوه و شان به‌شانى برا پێشمه‌رگه‌كان خه‌باتى كردووه، بۆیه نازناوى (داده هێرۆ)شى له‌لایه‌ن برا پێشمه‌رگه‌كانه‌وه پێدراوه.
بۆ سه‌لماندنى ئه‌م وتانه‌شمان، بڕگه‌ى دووه‌مى نامه‌كه‌ى هێرۆ خانه، كه بۆ د. حه‌مه سابیر-ى نووسیوه و ده‌ڵێت:
(براى به‌ڕێز به‌ڕاستى زۆر زۆر شاد بوم به نامه‌كه‌ت باوەڕكه گه‌وره‌ترین شهاده‌ى دنیا به‌قه‌ده‌ر وه‌رگرتنم له كۆمه‌ڵه بۆ تاقى كردنه‌وه دڵ خۆشى نه ئه‌كردم، چونكه به‌ڕاستى باوڕم پێیه‌تى و به دڵى خۆم هه‌ڵم بژاردوه به بێ تاسیرى ده‌وروپشت و به عه‌قڵى خۆم و ئاماده‌ى سه‌روماڵ دانانم له پێناوى دا و هیوادارم كه بێ به‌شم نه‌كه‌ن له رۆژنامه و بڵاوكراوه‌دا. وخۆشم به جدى ده‌ست ئه‌كه‌م به خوێندنه‌وه و ئاماده‌ى هه‌مو ئیش و كارێكم به قه‌ده‌ر تواناى خۆم.
براى به‌ڕێز وا جارێ لێره‌م و كه‌ى مه‌علوم بو رۆیشتم خه‌به‌رتان ئه‌ده‌مێ پێش ماوه‌یه‌ك. ئه‌و رۆژه‌ى ته‌لفونت كرد زۆر شپرزه بوى زۆر دڵم له‌لای وه‌زعى براده‌رانه. هیچ خه‌به‌رى تازه‌مان له‌لا نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌م یه‌ك دو رۆژەیا خه‌به‌رى تازه ببێ هه‌ر بو ته‌لفۆنتان بۆ ئه‌كه‌م. هه‌مو لایه‌ك زۆر سه‌لام یان هه‌یه. رێز و سه‌لامى زۆر بۆ براده‌ران ئیتر هه‌ر خۆشى تان.
خوشكت
هێرۆ
(25/10/1978)
هێرۆ خان، واته ئه‌م ژنه پۆڵایینه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى گه‌نجییه‌وه بۆ خه‌بات خوڵقاوه و هه‌میشه حه‌زى له‌وه بووه خۆى بێت، نه‌ك وێنه‌ى باوک و هاوسه‌رى وه‌ك سێبه‌ر به دواوه‌یه بن
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن، هێرۆ خان، له هیچ بۆنه و نامه‌یه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت چاوپێكه‌وتن و وتارێكیشدا ئه‌وه‌نده‌ى به‌رچاوى من كه‌وتووه، به قه‌د به ئه‌ندامبوونى له (كۆمه‌ڵه)، خۆشحاڵ نه‌بووه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت (گه‌وره‌ترین شەهاده‌ى دنیا، به‌قه‌د وه‌رگرتنم له كۆمه‌ڵه دڵخۆشى نه‌ئه‌كردم)، هێرۆخان، واته ئه‌م ژنه پۆڵایینه هه‌ر له سه‌ره‌تاى گه‌نجییه‌وه بۆ خه‌بات خوڵقاوه و هه‌میشه حه‌زى له‌وه بووه خۆى بێت، نه‌ك وێنه‌ى باوک و هاوسه‌رى وه‌كو سێبه‌ر به دواوەیەوه بن، بۆیه راشكاوانه به د. محه‌مەد سابیر ده‌ڵێت: (به‌راستى باوه‌ڕم پێیه‌تى و به‌دڵى خۆم هه‌ڵمبژاردووه و به بێ تاسیرى ده‌ورو پشت)، واته دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌م بڕیاری تێكۆشانه له رێكخستنه‌كانى كۆمه‌ڵەدا، بڕیارى خۆیه‌تى و بڕیاریشى داوه زیاتر خۆى رۆشنبیر بكات و ده‌ستیكردووه به خوێندنه‌وه، چونكه ئه‌وكات یه‌كێك له‌و تایبەتمەندییانەی ئه‌ندامێكى (كۆمه‌ڵه) هه‌یبووه، ئه‌وه بوو‌ە به به‌راورد به رێكخستن و حزب و لایه‌نه‌كانى دیكه، رۆشنبیرتر و خوێنده‌وارتربوون.
تێبینى: بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم له كتێبى (چراى رێى خه‌بات) وه‌رگرتووه له كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنى جه‌مال لۆلۆ.
د.محه‌مەد سابیر هێرۆخان