سەرۆک بافڵ: بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین

05:06 - 2023-06-30
کوردستان
329 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە  سوید پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت. 

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە،  دەڵێت، بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی ھەموو ھەوڵێکی لەوشێوەیە دەوەستینەوە.

سەرۆک بافڵ ھەروەھا دەڵێت، رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ ھەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و  ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان