زیندووهێشتنەوەی تاوانی ئەنفال لە بیرەوەریدا..

سەنتەری جینۆساید لە زانكۆی گەرمیان چالاكییەكی رێكخست

12:20 - 2025-01-15
کوردستان
29 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری جینۆساید لە زانكۆی گەرمیان، چالاكییەكی بۆ زیندووهێشتنەوەی تاوانی ئەنفال لە بیرەوەریی نەوەی ئێستادا، رێكخست.
لەبارەی چالاكییەكەوە، مامۆستا سەباح عەلی جاف سەرۆكی لیژنەی چالاكییەكان لە سەنتەری جینۆساید، رایگەیاند: وەك بەرنامەیەكی دوورمەودا و لەپێناوی زیندووهێشتنەوەی تاوانی ئەنفال لە بیرەوەریی نەوەكانی ئەمڕۆ و دواڕۆژدا، چالاكییەكەیان رێكخستووە و وەك دەستپێكیش خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی كوردی لە كۆلیژی پەروەردە بەشدارن، وتیشی: خوێندكارانمان بردووەتە مەزاری ئەنفالكراوان لە دێبنە و ماڵی مەریەم لە ناحیەی رزگاری و لەنزیكەوە ئاشناكراون بە تاوانی ئەنفال و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلی كورد.
باسی لەوەشكرد كە چالاكییەكە درێژەی دەبێت و ژمارەیەكی زیاتری خوێندكار بەشداریی پێدەكرێت.
سەنتەری جینۆساید لە زانكۆی گەرمیان، وەك ناوەندێكی توێژینەوە لە بواری جینۆساید و ئەنفال كاردەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان