بەهاوبەشی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، ماستەركلاسیSTOPMOION، كورتە فیلمێك بەناوی(دوا شەو) بەرهەمدەهێنێت. لەوبارەیەوە زانیار خۆشناو، دەرهێنەری فیلمەكە بە كوردستانی نوێی راگەیاند: ماستەركلاسیSTOPMOION پرۆژەیەكی هاوبەشی سەندیكای هونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیرییە، لەو پرۆژەیەشدا 25 خوێندكاری بەهرەدار بەشداری تێدا دەكەن و بەشێوەی گروپ، كورتەفیلم بەرهەم دەهێنن، ساڵانەش خولی لەو جۆرە بەردەوام دەبێت.
ئا: سیڤان سامان