پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ بۆ سەری ساڵی نوێی كۆچی

11:19 - 2023-07-19
کوردستان
457 جار خوێندراوەتەوە

سەری ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت.
هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ئاشتی و تەبایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و هەوێنی قووڵكردنەوەی برایەتی و پێكەوەژیان بێت لە وڵاتەكەمان. هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەموان پێكەوە لەپێناوی چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردندا هەوڵ نەدەین و لە بیری توندڕەوی دوور نەكەوینەوە.
لە خوای گەورە داواكارم كوردستانمان بپارێزێت و ئاشتی و ئاوەدانی بخاتە وڵاتەكەمانەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان