بۆیاخی‌ نەبم

11:32 - 2023-11-02
دووتوێ
292 جار خوێندراوەتەوە

سەرگوڵ‌ خانمی ‌بابان



یاخیبوون..
كێشانی ‌جگەرەیەك ‌نییە 
لەنێو حەشاماتی ‌پیاودا
هەڵدانی ‌بیرەیەك ‌نییە
 لە قەراغ ‌شاردا
من‌ لە كچێنیەوە ‌یاخیم 
وەكو دایكم ‌نزام‌ نەدەكرد
 وەكو خوشكەكانم
‌‌ سەرپۆشم‌ نەدەپۆشی
یاخیبوون
 هەڵاتنە لە شتە باوەكان
 كۆكردنەوەی تەرمی قوربانییەكانە
یاخیبوون..
 خۆشەویستی ‌نەخێر بوو
 وەلێ ‌بەڵێیان ‌كردە دەزگیرانی
یاخیبوون..
 گەڕانە ‌بە شوێن ‌ونبووەكاندا
 دەست‌بردنە بۆ برینە‌ قووڵەكان
یاخی بوون..
 گەڕانە بە شوێن‌ هەقیقەتێكی‌ ونبوودا
یاخیبوون ..
وەستانەوەیە ‌بەرامبەر كەلتور،
 شەق ‌هەڵدانە ‌لە شتە باوەكان
من ‌لەناو یاخی بووندا 
برینەكانی ‌ئێوەم ساڕێژ كرد و
برینەكانی‌خۆم‌ قووڵتر كرد
لە نێوان ‌من ‌و یاخیبوواندا زۆر شت‌ هەیە
گەڕانەوەی ‌شكۆ بۆ مرۆڤ
 بەڵام ‌ئەفسووس 
ئێمە ‌ناتوانین‌ یاخی بین
چون ‌هەر لە ‌سەرەتاوە
 بە هەڵە یاخیبوونمان ناسی

#مروارییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان