بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە بەشێکى باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کەوتەوە. پاش نزیکەى 30 دەقیقەش ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئاگرەکە لەو بەشەی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کەوتۆتەوە کە دەکەوێتە نێوان ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانى کوردستانەوە، هەروەها ئەگەر هەیە ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بوو بێت، بەڵام زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە.