سەرۆک بافڵ: داواکاریی ئێمە داواکاریی خەڵکە سەربەرزەکەی قەڵادزێیە

12:16 - 2025-04-24
کوردستان
67 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بەڕێزەوە یادی 51 ساڵەی کارەساتی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 43 ساڵەی یادی راپەڕینی شارەکە دەکەینەوە و سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سڵاوی ئەمەکداری بۆ کەسوکاری سەربەرزیان و برینداران دەنێرین. 

یادی كارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ و ئەو مەرگەسات و تراژیدییانەی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە، دەبێت هاندەرمان بێت بۆ تەبایی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی حکومڕانی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان تاوەکو ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابینبکەین، بە تایبەت هاونیشتمانییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن  کە لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون. 

داواکاریی ئێمە داواکاریی خەڵکە سەربەرزەکەی قەڵادزێیە کە زیاتر دەستی ئاوەدانی بۆ ناوچەکە درێژبکرێت و بە کار و پرۆژە خزمەتیان بکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان