قوباد تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە کەموکورتیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەری چارەسەر بکات

10:59 - 2024-04-22
کوردستان
311 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیدا لە پەیامێکدا رایگەیاند، لەم یادەدا و لە بڕوای تەواومەوە بە ئازادی رۆژنامەوانی و سەرجەم ئازادییەکانی تر، داواکارم هەم ئێمەی لە دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکان و هەم خودی کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان بە دیدێکی رەخنەگرانەوە دۆخی ئێستای رۆژنامەگەریی کوردی هەڵبسەنگێنین. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی حکومەت و  دەسەڵاتی سیاسییە کێشە و کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادی کاری رۆژنامەگەری چارەسەر بکات، یاساکانی کاری رۆژنامەگەری و  مافی دەستخستنی زانیاری وەک خۆی جێبەجێ بکات و گۆڕانکاری لە شێوازی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بکات.

هەر لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسانیش لەرێگەی پەرەپێدان بە توانا پیشەییەکانی خۆیان و پابەندبوونیان بە بەها باڵاکانی رۆژنامەگەری، ئاستی متمانە بە کاری رۆژنامەگەری لەناو کۆمەڵگادا بەرز بکەنەوە، لەسەرمانە بە چاوی رێزەوە سەیری پیشە و ئەرکی رۆژنامەگەری بکەین و پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری بین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان