تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گه‌زیزه، جارێكی تر به به‌رهه‌مێكی شانۆیی ناوازه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به نمایشكردنی شانۆیی (مۆسیقای سوور) كه له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ره و له نواندنی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی بواری شانۆ و میوزیك نه‌وژین محه‌مه‌د و سه‌وسه‌ن عومه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی گۆڤاری ئاڕت 7 یه‌كێكه له په‌یجه به‌ناوبانگه‌كانی بواری هونه‌ر به تایبه‌ت شانۆ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌منزیكانه شانۆگه‌رییه‌كه له هۆڵه‌ندا نمایشده‌كرێت، له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی شانۆیی (مۆسیقای سوور)ه‌وه گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی: له رووداوێكی راسته‌قینه‌وه وه‌رگیراوه كه له ئێران روویداوه له‌سه‌رده‌مانێكدا كه هێشتا هۆكاری په‌یوه‌ندیكردن جگه‌له ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ زیاتر هیچی تر نه‌بووه، خانمێك له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه عاشقی پیاوێك ده‌بێت و به‌رده‌وام پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان 30 ساڵ ده‌خایه‌نێت و خانمه‌كه هه‌موو كات جلی سوور ده‌پۆشیت، چونكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی حه‌زی له ره‌نگی سووره و به‌رده‌وام له وێستگه‌ی پاسێكدا چاوه‌ڕیی ده‌كات و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نایه‌ت، له هه‌مان شوێندا میوزیكژه‌نێكی لێیه كه رۆژانه بۆ بژێوی ژیانی میوزیك ده‌ژه‌نێت و ده‌بنه هاوڕێ، به‌ڵام میوزیكژه‌نه‌كه وا خۆی نیشان ده‌دات كه ڵاڵه و قسه ناكات، دواجار له گرژی و ئاڵۆزیه‌كدا له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وانی لێن خۆپیشاندان و ته‌قه دروستده‌بێت، هه‌ردووكیان راده‌كه‌ن له ئه‌نجامدا میوزیكژه‌نه‌كه ده‌كوژرێت و خانمه‌كه ده‌گاته سه‌ری دواتر كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌یری شته‌كانی ده‌كات نامه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه كه تێیدا نوسراوه ئه‌میش ته‌نها خانمێكه و بۆ بژێوی ژیانی، خۆی كردووه به پیاو، دواجار هه‌ردووكیان قوربانی ده‌ستی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن.
كۆمار مه‌سعود