ژمارەی پەنابەران لەجیهاندا 122 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە

09:19 - 2024-12-30
جیهان
60 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە ساڵی 2024دا ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا 122 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە. 

پیتەر رۆنسترۆت باوەر، بەڕێوبەری نیشتمانی كۆمسیۆنەكە رایگەیاند، ژمارەكان شکۆهێنەرن. بەڵام لە پشت هەموو ئەو ژمارانەوە مرۆڤێك هەیە، كە هیوای ئەوەیە بگاتە سەلامەتی و داهاتوویەكی باشتر، ئەركی هاوبەشمان ئەوەیە پەناگەیەك بۆ ئەو كەسانە دابین بكەین و رێگەی گەیشتن بە ئاسۆیان بۆ دەستەبەر بكەین. 

بە پێی راپۆرتی ساڵانەی كۆمسیۆنەكە لە 2023دا ژمارەی پەنابەران 117 ملیۆن و 400 هەزار كەس بووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەكە هەڵكشاوە. 

هۆكاری هەڵكشانی ئاماری پەنابەران دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی سودان، كە بە هۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەكەوە ملیۆنان كەس ئاوارە بوون ئەوەش بە پێی زانیارییەكان لە نیسانی 2023ەوە 11 ملیۆن و 800 هەزار كەس لە سودان ئاوارە و دەربەدەر بوون. 

هەروەها قەیرانی كۆنگۆی دیموكراتیش یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی هەڵشكانی ژمارەی پەنابەران. سەرەڕای ئەوانە، هەریەك لە شەڕی غەززە و لوبنان، كە بە هۆیانەوە نزیكەی دوو ملیۆن كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون هۆكارێكی تری هەڵشكانی ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان