لە ئیدارەی گەرمیان 58 هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست بۆ سایلۆی کەلار راگەیەنرا و داوا دەکرێت بەپێی پسپۆڕییەکان فۆرم پڕبکرێتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند: سایلۆی کەلار، پێویستی بە 58 کەس هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەی گرێبەست دامەزرێنرێن، بەو مەرجەی کەسەکە دانیشتووی ناوشاری کەلار بێت.
هەروەها وتیشی: دامەزراندنەکە دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کشتوکاڵی و دپلۆمی کشتوکاڵی لە پسپۆڕییەکانی بەروبوومی کێڵگە و زانستی خۆراک دەگرێتەوە.