تاکو ئێستا تەنیا سێ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکراوە و دوو کەسیان چاک بوونەتەوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند: ئەمساڵ تاکو ئێستا سێ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکراوە، کە تووشبوویەکیان خەڵکی کەرکوک و یەکێکیشیان خەڵکی رانیە بووە.
هەروەها وتیشی: دووان لەو کەسانەی تووشی تای خوێنبەربوون ببوون، پیشەیان گۆشتفرۆش و قەساب بووە.