رۆژژمێری حوزەیران

11:45 - 2024-07-25
ئەدەب و هونەر
184 جار خوێندراوەتەوە

سارا فەقێ خدر

1/6
شەش جۆر گوڵ
نەیڕەواند خەمی دڵ
لاینەبرد بێھێزی
نەڕواندن!
***
2/6
بەھێمنی راخزی
ئێف بی داپۆشی 1
نەمریی بەیان کرد
ئەستێرەکەی گەردی 2
*****
3/6
لەسنەوبەر دەچێ
بەپاییزی دابڕان
سەوزاییەکەی ناچێتەوە
خۆشەویستی!
***
6/6
پڕ..پڕ لەمنداڵیی
سیخناخ لەیادگاری
لێوانلێو لە سۆز
یادی لەدایکبوون
******
7/6
پێموابوو لە بیرم کردووی
قنچکە گوڵێک
بووژاندییەوە
دڵی بەخەم
***
8/6
دەساڵی ڕەبەق
گاڵتەی بەلەبیرچوونەوە دێ
کۆچی برا !
***
10/6
شەستو دووساڵ تەمەن
ھێشتا کچێکی مێرمنداڵم
شەرمکردن!
***

16/6
لە فیلمی ئەمڕۆی
ئێم بی سی دوودا
ژنەی ھونەرمەند
لەماڵێ تابلۆی دەکێشا و
مێردەکەی بەناوی خۆیەوە
لە پیشانگا دایدەنان!
***
17/6
بەبۆنی باوکییەوە
(ئاد) ی منی کرد
کوڕی شاعیرێک!
***
18/6
لە رێککردنەوەی ( چاکرا)3 یەکان بوومەوە
رایکرد و میاواندی
تەکی وەتەکم دا 4
دەتگوت عەیامێکە
پشیلەی منە!
***
19/6
بەپێیان چووم بۆ لایان
یەک پێ لەبەرم ھەستان
ھەستم کرد سیانم
دایک و باب و پوور!
***
20/6
لەپێشمەوە دەڕۆیشت
بەدەم گۆرانییەوە
بەرزو نزم دەبۆوە
سوپاسی کردم بۆ پیاسەکە
لاسۆ! 5

پەراوێز:
-1 فەیسبووک.
-2 نووسەر و وەرگێڕی کورد، عەزیز گەردی.
-3 مۆڵگەی وزە لە جەستەی مرۆڤدا.
-4 لەتەنیشتم دانیشت.
-5 ناوی خوشکەزایەکمە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان