‎بەرنامەی Horî لە رادیۆ دەنگی گەلی كوردستان

11:02 - 2024-08-04
هەمەرەنگ
183 جار خوێندراوەتەوە

‎بەرنامـــەی Horî، بەرنامەیەكی رامیاری، ئابووری، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری گشتییە‌ كە هەفتانە لە رۆژی یەكشەممە لە دوای سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ راستەوخۆ لە ئێزگەی دەنگی گـــەلی كــوردستان لەلایەن (هۆزان عەفرینی)ەوە ئامادە و پێشكەش دەكــرێت.
ئەم بــەرنامەیە پەیوەندیی لەگەڵ هەموو رووناكبیر و رۆشنبیر و كەسایەتییە ناودارەكانی كرمانج لە كوردستان و لە دەرەوەی كوردستان دەكات، بە تایبەت كوردانی قافقاسیا و روسیا و جۆرجیا و ئەرمینیا، لە دەرەوە و ناو ستۆدیۆش میواندارییان دەكات، شایەنی باسە كە لە ساڵی 2017وە ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەكانی لە رۆژئاواوە، خەڵاتی كورمانجا بووە، ئێستاش بەرنامەی Horî بە زاراوەی كورمانجی پێشكەش دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان