یاس خەفاجی وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار رایگەیاند، رەوشی ناوچەکانی باشووری زیقار جێگەی نیگەرانییە، بەھۆی کەمی و دابەزینی ئاستی ئاوەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمی ئاو بووەتە ھۆی مرداربونەوەی ئاژەڵ و لەناوچوونی ماسییەکان و بەرزبوونەوەی رێژەی کۆچکردن لە گوندەکانەوە بە ڕێژەی ٢٥%.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ٨ بۆ ١٠ ناوچە خراونەتە بازنەی سورەوە، واتە قۆناغی مەترسی راستەقینە.
خەفاجی باسی لەوەشکرد، رەوشەکە سەختە و قەیرانی ئاو بەرەو خراپتر دەچێت، ئەوەش کاریگەری زۆری ھەیە لەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکان.