سەرۆك كۆمار: هاریكاریی هاوبەش بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكان

09:38 - 2024-08-22
عیراق
248 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە ماوریسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی سەردانی كردبوو.
لەدیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەش كردەوە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكان. 
باڵیۆزی ئیتاڵیاش سوپاسی هەوڵ و پشتیوانییەكانی سەرۆك كۆماری كرد بۆ پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان