دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق ئاشکرایکرد، زیارەتکاران لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف و هەشت دەروازەی سنوورییەوە هاتوونەتە عیراق و ژمارەیان زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکار دەبێت
25ی ئاب یادى چلەى ئیمام حوسێن سێیەم ئیمامى شیعەکانە و زیارەتکاران لە ناوەوە و دەرەوەى عیراق سەردانى شارى کەربەلا دەکەن کە مەزارگەى ئەو ئیمامەى لێیە.