پاڵه‌وانێتیی ئه‌كواسلۆنی یانه‌كانی كوردستان

ئه‌نجامه‌كانی یاریزانانی سلێمانی به‌رچاو بوون

10:59 - 2024-08-25
وەرزش
150 جار خوێندراوەتەوە

یاریزانانی یانەی سلێمانی له‌ پاڵه‌وانێتیی ئه‌كواسلۆنی یانه‌كانی كوردستاندا، چه‌ندین ئه‌نجامی باشیان تۆماركرد و باڵاده‌ستی خۆیان نواندن.
به‌م دواییه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی و له‌ كۆلێجی په‌ره‌ورده‌ی وه‌رزشیی، پاڵه‌وانێتیی ئه‌كواسلۆنی یانه‌كانی كوردستان رێكخرا، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ تایبه‌تبوو به‌ تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكه‌وتووانی كوڕان و كچان و زیاتر له‌ 50 كوڕو كچ به‌ شدارییان كردبوو.
له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی ئه‌م ئه‌نجامانه‌یان تۆمار كرد، پەریا مەحمود لەسەر ئاستی لاوانی کچان و هەردان فەخرەدین لەسەر ئاستی لاوانی کوڕان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا، هاوکات پاڵەوان ژیانۆ دلێر توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی تازە پێگەشتوانی کوڕان دەستەبەربکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان