سەرەتای رۆمانی كوردی

11:21 - 2024-08-25
هەمەرەنگ
111 جار خوێندراوەتەوە

دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ لــــە كتێبــــی (چیرۆكـــــــی نوێی كوردی، شیعری تازەی كــــــــوردی)دا، دەڵــــــێت: ئەدەبیـــــــاتی كــــــوردی هەر لــــە سەرەتاوە بـــەلای ئێمەوە یەك ئەدەبە، شیعری كوردی لە مەلای جزیری-یەوە تا نالی و مەحوی، لە گۆران -ەوە بۆ قەدری جان، لە ناوەڕۆك و زمان و رووخساردا یەك بەرهەمە، ئەگەر هەندێك جیاوازیی وشە و دیالێكت خۆی لێرە و لەوێ بنوێنێت، ئەوا هەر بەشێكی كەمە و ئەو یەكێتییە ناڕووشێنێت.
لەبەرئەوە چیرۆك و رۆمانی كوردییش هەر بەرهەمی یەك ئەدەب و نوێنەری ئەندێشە و ژیان و ئاواز و ئاواتی یەك نەتەوەیە.
هەرئەوە وامان لێدەكات كە موناقەشەی پەیدابوونی رۆمانی كوردیی لەم ساڵانەی دواییدا رەتبكەینەوە و سەرەتای دامەزراندنی رۆمانی كوردیی ببەینە سەر عەرەبێ شەمۆ «شڤانێ كورد» كە لە ساڵی 1927 دەرچووە، بە دەربڕی تابلۆ و ژیانی هەموو شڤانێكی كوردی بزانین و هەر بەوپێیە «كوردی ئەلەگەز» و «بەربانگ» و داڕشتنەوەی داستانی قەڵای دمدم لە رۆمانێكدا و «خاتێ خانم»ی عەلی عەبدولڕەحمان؛ بە سەرەتای پتەوی رۆمانی كوردیی بزانین.
ئا/ لوقمان محەمەد رەشید

بابەتە پەیوەندیدارەکان